قیڕەی بڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قیڕەی بڕی)، دەنگی زریقە و زریکەی باڵندە و پەلەوەرە، هەندێکجار کەوتنی دەنگی مریشکه، چەقەڵ مێمڵی مریشکە کاتێک دەیگرێت شوێنی زۆر هەستیاری دەگرێت یان مل و گەرووی یان پشتی ملی، بەمەش دوا هاواری مریشکەکە قیڕەیەک دەبێت، بە نەمانی ئەو قیڕەیە ئەوا چەقەڵەکە کاری خۆی کردووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک خۆی بەشت بزانێت و خۆی هەڵبکێشێت، کەسێکی لە خۆی بەتواناتر و زاڵتری لێ پەیدا بێت و دەمکوتی بکات، بەتەوسەوە دەوترێت: قیڕەی بڕی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 38 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!