قڕانتان بەناو وەربی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قڕانتان بەناو وەربی)، قڕان، مردنی بەکۆمەڵی مرۆڤ و گیانلەبەران بەهۆی نەخۆشی و دەرد و پەتا و ئاشوب و شەڕ و کارەساتی سرووشتییەوە، وەکوو توک و لوک و نزا بەکاردەهێنرێت بەرانبەر خانەوادە و بنەماڵە و بەرەبابێک کە مرۆڤ بەهۆی هەرشتێکەوە قینیان لێ هەڵبگرێت دەڵێت: قڕانتان بەناو وەربی واتە: هیچ کەسێکتان یان شتاقەکەتان نەمێنن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13 جار هاتیە دیتن