پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,259
وێنە 105,365
پەرتوک PDF 19,614
فایلێن پەیوەندیدار 98,350
ڤیدیۆ 1,418
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
زیرەکیی دەستکرد چییە و بەرەو کوێمان دەبات؟
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیرەکیی دەستکرد چییە و بەرەو کوێمان دەبات؟

زیرەکیی دەستکرد چییە و بەرەو کوێمان دەبات؟
=KTML_Bold=زیرەکیی دەستکرد چییە و بەرەو کوێمان دەبات؟=KTML_End=
ئامادەکردنی: #فازیل شەوڕۆ#
ساڵانە چەند دەزگایەکی میدیاکاری لە جیهاندا ڕاپرسییەکیان ئەنجام دەدا، دەربارەی ئەوەی، بایەخدارترین داهێنانی مرۆڤ لە مێژوودا چی بووە. ساڵ هەبوو داهێنانی نووسین نمرە یەکی وەردەگرت، ساڵ هەبوو داهێنانی چەرخ، ساڵیش هەبوو داهێنانی وزەی ئیلیکتریک. بەڵام لەوەتەی زیرەکیی دەستکرد هاتووەتە پێش، سەرلەبەری هاوکێشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوە و داهێنانەکان ئەوەندەی دەچنە بۆتەی خەیاڵ و ئەفسانە و سیحر، ئەوەندە لە زانست و مەعریفە ناچن.
ماوەیەک پێش ئێستا، ڕێکخراوی یۆنیسکۆ وتی: لەمەوە دوا، نەخوێندەوار و بێسەودا، ئەو کەسەیە کە بە تەکنەلۆژیای سەردەم ئاشنا نییە، نەک ئەوەی لە نووسین و خوێندنەوە نابەڵەدە. وا ئەو پێناسەیە ئیمڕۆ، زیرەکیی دەستکردیشی کردە سەربار. ۆیە فەرز و سونەتە، کوردیش بەو داهێنانە ئاشنابێت و لە مەڵبەندەکانی فێرکردن و پەروەردەدا بخوێندرێت و ئێمەش، سوودی لێ وەرگرین و لە مەترسییەکانی بەئاگا بین.
مرۆڤ، زیرەکترین و ئاقڵترین بوونەوەرە، بە درێژایی مێژوو، توانیویەتی بێشوومار ئامێر و ئامراز و کەرەستە درووست بکات و زانست و هونەر و مەعریفەی نوێ دابهێنیت. جا زیرەکیی دەستکرد، ئەو تەکنەلۆژیا و زانستەیە، کە ئەقڵ وەبەر هێندێ ئامێر و ئامراز دەکا، تا خۆیان، بەبێ دەست و ئەقڵی مرۆڤ، بە سووود وەگرتن لە هێندێ ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا، ئیش و کاری خۆیان بەجوانی جێبەجێ بکەن. واتا زیرەکی دەستکرد بریتییە لە پڕۆسەی سیستەمەکانی کۆمپیوتەر کە لاسایی پڕۆسەکانی زیرەکیی مرۆڤ دەکەنەوە بۆ ئەوەی شتێک بەدەست بهێنن. ئەم داهێنانە نوێیەی زیرەکیی دەستکرد، تا ئێستا هیچ زمانێکی بەرنامەسازیی تایبەت بە خۆی نییە، بەڵام کۆمەڵێک زمان، ئامرازی بە کەڵک بۆ ئەم مەبەستە دابین دەکەن، وەک: پایتۆن و جاڤا و R و C++.

=KTML_Bold=ئەم سیستمە، سیستمی پێشبینی کردنی پێشوەختەیە، بۆ ئەمەش پشت بە دوو بنەما دەبەستێت:=KTML_End=
یەک: ئامارکردنی زۆرترین داتا بۆ ڕاهێنان و شیتەڵکردنیان.
دوو: دۆزینەوەی خاڵە پەیوەندارەکانی نێوان ئەو شتە ئامارکراوانە لەگەڵ یەکدی.
بۆ نموونە چەندان ملیۆن وێنەی مرۆڤ شیتەڵ دەکات تا تێبگەن مرۆڤ چییە. ئەمە بۆ درەخت و گیاندار و دیاردە سرووشتییەکانیش... هەر وایە. جیاوازیی نێوان شەو و ڕۆژ؛ خەیاڵ و واقیع چییە؟ چۆن جیا بکرینەوە؟ تێگەیشتن لە شێوازی وێنەکێشانی هونەرمەندێک بە بەراورد بە هونەرمەندێکی دیکە، مۆسیقا ژەنێک، نمایشێکی ڤیدیۆیی، دەقێکی ئەدەبی... جیاکردنەوەیان بەپێی ئەو داتایانەی کە پێشتر شیکارییان بۆ کراوە.

=KTML_Bold=بەرنامەسازیی زیرەکیی دەستکرد، لەسەر چوار گۆڵەگەی تۆکمەدار ڕاوەستاوە:=KTML_End=
فێربوون، تێگەیشتن، خۆڕاستکردنەوە، داهێنان.
فێربوون سەرنج دەخاتە سەر بەدەستهێنانی داتا و دۆزینەوەی یاسا و پەیوەندییەکانی نێوانیان و گۆڕینی بۆ داتای بە سوود. یاسای جیاواز لە شێوەی چەندین ئەلگۆریتم (خوارزیم) لەسەر چۆنییەتیی تەواوکردنی ئەرکێکی دیاریکراو، بۆ نموونە ناسینەوەی شێوە و ڕوخساری کەسێک.
سەبارەت بە لێهاتوویی تێگەیشتن، گرنگی بە هەڵبژاردنی ئەلگۆریتمێکی درووست دەدات لەگەڵ یاسا پەیوەندیدارەکانی بۆ گەیشتن بە ئامانجی خوازراو.
لە خۆڕاستکردنەوە، ئەم کارامەییە گرنگی بە دەستکاریکردنی ئەلگۆریتمەکان و یاساکانیان دەدات، بە پشتبەستن بە درووستیی ئاکامەکان، بۆ دۆزینەوەی یاساکان، کە وردترن لە پێشوو، وەک ئەوە وایە بە سەت مامۆستا پێداچوونەوە بە پەڕە کاغەزێک بکەنەوە و هیچ هیچ هەڵەیەکی تێدا نەدۆزرێتەوە.
کارامەیی چوارەم کە داهێنانە، کە لە تۆڕ و سیستەمی دەماری دیجیتاڵی کەڵک وەردەگرێت، لەسەر بنەمای یاسا و داتای ئاماری و تەکنیکییەکانی تر بە ئامانجی درووستکردنی وێنە و دەق و مۆسیقا و بیرۆکەی نوێ.
بە واتایەکی دیکە، سێ بەشەکەی یەکەم نەخشەی کارن، بەڵام چوارەمیان ئەو وەستایەیە کە نەخشەکەی سەر کاغەز لەسەر ئەرز، بە کردار، درووست دەکات.
جا لەم سیستەمەدا یەک فەرهەنگ زاراوە و هێما و کۆدی تایبەت هەیە، کە پێویست ناکات لێرە سەری خوێنەری پێ بهێشێنین.

=KTML_Bold=زیرەکیی دەستکرد ، دوو جۆرە: لاواز و بەهێز:=KTML_End=
زیرەکیی لاواز یان خاو و خلیچ، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکێکی هاسان و ئاسایی داهێنراوە، وەک: بەکارهێنانی ڕۆبۆت، ئۆتۆمبیل یان شەمەندووفەری خۆڕۆ.
هەرچی زیرەکیی دەستکردی بەهێز یان توانادارە، دەتوانێت داتاکانی بەردەمی خۆی لە ئەرکێکی تەواو نوێدا شی بکاتەوە کە هەرگیز بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبووە بۆ تەواوکردنی، و زانیارییەکانی پێشووی لە بوارێکدا بۆ بوارێکی تر بەکاربهێنێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی درووست بەبێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی. وەک ئەوەی کەشتی ئاسمانی لەسەر هەسارەی مەریخدا، خۆی خۆی چاک بکاتەوە، کە ئامێرێکی یان شتێکی لەکار دەکەوێ.

=KTML_Bold=زیرەکیی دەستکردمان بۆچییە؟=KTML_End=
سەلمێنراوە، کە ئەوەی بە ئەقڵی ئامارکراوی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت، مرۆڤ بەو زیرەکییەی خۆیەوە بۆی ئەنجام نادرێ. زۆر بەخێرایی و لە خوولی یەکەمیدا، لە یاری شەترنجدا، ئەو، لە باشترین شەترجنزانی جیهانی بردەوە.

=KTML_Bold=دەکرێت ئەو سیستەمە سوودی لێ وەرگیرێت لە:=KTML_End=
-دیاریکردنی ساختەکاریی دراو و دارایی و باج.
- ئۆتۆماتیکیکردنی کارە سادەکانی ڕۆژانە و لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاریی کڕیاراندا.
- زیادکردنی فرۆشتن و کۆنترۆڵکردنی کواڵیتی بەرهەم.
-شیکردنەوەی بڕێکی زۆر لە لاپەڕەکانی فۆڕم و دڵنیابوون لەوەی کە داتای درووست لە بوارە تایبەتەکاندا هەیە.
-بەڕێوەبردنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان.
- دەتوانێت پەیوەندی لەنێوان ملیۆنان داتادا بدۆزێتەوە.
-بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و بازاڕکردن و دیزاینی بەرهەم.
- لە کەرتی بانکیدا بەکاربهێنرێت بۆ شیکردنەوەی ملیونەها داتا و ئەکاونت و پەیوەندییەکاندا.
-شیکردنەوەی وێنەی پزیشکیی بۆ یارمەتیدانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان بەپێی مێژووی نەخۆشەکانی پێشوو و گەشەکردنی قۆناغەکانیان.
- لە بواری سەربازی و شەڕە مەیدانییەکاندا، لەسەر زەوی و لەناو دەریا و لە ئاسماندا.
- پێشبینییەکانی کەش وهەوا و ڕووداوە سرووشتییەکانی وەک بوومەلەرزە و تسۆنامی و لافا و زریان و گەرداودا.
-لە بوارەکانی گواستنەوە لەسەر زەوێ و سەر دەریا و لە ئاسمان و نێو گەردووندا.
-لە بواری زمان و گفتوگۆ و فەرهەنگ و وەرگێڕان و چاپ و میدیا و داهێنانی هونەری.
- یارمەتیدان و ئاسانکاری بۆ کەسانی پێداویستییە تایبەتەکان. و زۆر شتی دیکەدا...

=KTML_Bold=پێشهات و ئاسۆی ئومێدبەخش:=KTML_End=
ئیمڕۆ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بەرنامەسازی، وەک مایکرۆسۆفت و گووگڵ و ئۆپن ئەی، هەموو ئەوانی دیکە، بە تەواوەتی پشتیان بە سیستەمەکانی زیرەکیی دەستکرد بەستووە، کە نوێترینیان “ChatGPT” ە. -کە لە ماوەیەکی کەمدا ژمارەی بەکاربەرانی، تخوبی دوو ملیار کەسیان تێپەڕاند. یەکێک لە نوێترین داهێنانەکانی ئامراز و خزمەتگوزارییەکانی زیرەکیی دەستکرد، بریتییە لە پەرەپێدانی ئەو شتەی کە بە “Transformers” ناسراوە، لەلایەن گووگڵەوە، کە میکانیزمێکی کارایی بەرزە و خێرایی شیکردنەوەی داتا زەبەلاحەکان زیاد دەکات، بە بەکارهێنانی گرووپی گەورەی کۆمپیوتەری ئاسایی کە یەکەکانی پڕۆسێسی گرافیکیان تێدایە، کە تێچووی دامەزراندنی تەکنەلۆژیاکانی کەمکردەوە.
ئۆپن ئەی، سیستەمی ChatGPT بۆ چاتکردن پێشکەش دەکات، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا زۆر بەناوبانگ بووە لای بەکارهێنەران، هەمان ئەو کۆمپانیایەیە کە مایکرۆسۆفت 10 ملیار دۆلاری تێدا وەبەرهێنا، کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆ وێبگەڕی Edge و سویتی ئۆفیس لە بەرنامەکانی ئۆفیس زیاد دەکات. تەنانەت سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز ئەزموونی بەکارهێنەری بە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش باشتر کردووە.

=KTML_Bold=زیرەکیی دەستکرد چارەنووسی مرۆڤ بەروە کوێ دەبات؟=KTML_End=
لەوەتەی ئەم سیستەمە زیرەکە هاتووەتە کایەوە، زانایانی ئەم بوارە نیگەرانی و مەترسییەکانی خۆیان نەشاردووەتەوە، کە دوور نییە، ڕۆژێ لە ڕۆژان، زیرەکیی دەستکرد، گەورەترین بەڵا بەسەر مرۆڤ دابێنێ و تەنانەی لەسەر ئەم هەسارە مەحفیشی بکاتەوە، خراپتر لە پەتای کووشندە و چەکی ئەتۆم و کیمیایی... تاد.

=KTML_Bold=ترسەکانیش لەم خاڵانەوە سەرچاوەیان گرتووە:=KTML_End=
یەک: چەک و تیفاق: ئەم سیستەمی توانای هەیە بە وردترین و کووشندترین وەسیلە و ڕێگا جەنگی ئاسمانی و سەر زەمینی و دەریایی بەڕێوە ببات. لەوش مەترسیتر، توانای دۆزینەوە و داهێنانی چەکی کیمیایی ئەوتۆی هەیە کە مرۆڤ ئەقڵی پێ ناشکێ.
دوو: بەرهەمهێنانی زانیاریی ساختە: هەرچی بوار هەیە لەم جیهانەدا، دەکرێت ساختەکاری تێدا بکرێت، بە کەڵک وەرگرتن لەم سیستەمە. جاران خەڵک هەر ترسی لە دراوی ساختە هەبوو، ئێستا دەکرێت هەموو شتێک ساختەی تێدا بکرێ.
سێ: بۆ هاککردن و شەڕی سیبریانی: دەکرێت لە چاو تروکانێکدا، هەرچی سیستەمی تەل و بیتەل و وزەی ئەلکتریک و ئینتەرنێت و.... تاد هەیە، لە پەل و پوی بخات و لە کاری بخات.
چوار: گۆڕانکاریی ڕەفتار و ڕەوشتی مرۆڤەکان: دوور نییە ئەو سیستەمە شتی نەبووی ئەوتۆ بێنێتە ئاراوە، کە بنەما سەرەکییەکانی خێزان و کۆمەڵگە شەت و پەت بکات و سەرلەبەری بشێوینێت، چونکە دەتوانێت کار بکایە سەر ئەقڵ و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان.
پێنج: ببێتە داردەستی ستەمکار و دەسەڵاتداران: هێندێ زانیاریی وردە هەیە دەسەڵاتداران دەتوانن لەم سیستەمەدا، بە دەستی بهێنن و بۆ بەرژەوندیی خۆیان بەکاری بهێنن بۆ بەردەوام بوونیان لە حکومڕانی و ستەم و ستەمدا.
شەش: گەرمکردنی بازاڕی فرتوفێڵ: لە یاری و گەمە و قومار و ئیش و کاری ڕۆژانەدا، دەکرێت بۆ فرتوفێڵ کردن، کەڵک لەو سیستەمە نەفرەتییە وەرگیرێت.

=KTML_Bold=پێگەی ڕەوشت لە کۆمەڵگەی خاوەن سیستمی زیرەکیی دەستکرد چی بەسەر دێت؟=KTML_End=
وەک هەر ئامرازێک لە ژیانماندا، دەتوانرێت تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد بۆ قازانجکردن یان زیانبەخشین بەکاربهێنرێت. بۆیە پێویستە مرۆڤ کۆنتڕۆڵ لە دەست نەدات لە بەکارهێنانیدا، پێویستە هەمیشە بیر لەو لایانە بکرێتەوە کە سوودبەخشن.
چونکە سیستەمی زیرەکیی دەستکرد توانای ساختەکاری و فرتوفێڵی هەیە، دەبێت بەرهەمەکانی بەوردی و بە جددی پشکنینیان بۆ بکرێت، پێش ئەوەی بگەێندرێنە بەر دەست بەکاربەران.
لە ئێستا ئەو ترسە هەیە قاچاغچی و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و مرۆڤفرۆشەکان و تیرۆرستەکان گەر دەستیان گەیشتە ئەو شتە ترسناکە، دەبێت چ ڕووبدات. زۆر ئاساییە، لەسەر سکرینی تیڤیدا، بۆ نموونە سەددام بە زیندوو ببینینەوە و کەسیش هەستی پێنەکات کە ئەو فیلمێکی ساخەتەیە و هەڵبەستراوە.
بۆیە دەوڵەتە پەیوەندارەکان لە ئێستاوە خەرێکی ئامادەکردنی یاسا و دەستووری نێودەوڵەتین، بۆ هەر پێشهاتێک کە لە داهاتووی نزیک یان دوور، ڕەنگبێ ڕووبەڕوومان بێتەوە.
ئەوەی کە زۆریش جێگەی مەترسییە کۆڵەگەکانی ڕەوشت و بەها مرۆڤیەکانن، لە ماف و یەکسانی و خاونداریتەتیی هزری و داهێنان و بیرباوەڕ و ئایین ... تاد.
دوور نییە بەو زووانە پۆلیسی تایبەتیی بە زیرەکیی دەستکردیش پەیدا بێت و دادگای تایبەت بەو سیستمەش کە پسپۆڕ بن لەم سیستەمی ساختەکارەکانی. چونکە دوور نییە، کۆمەڵێک هاکەر بتوانن ئەو سیستمە بەکاری بهێنن بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە لاوازەکانی ماڵپەڕێکی حکومەت یان کۆمپانیایەک، چوونە ناو ئەو ماڵپەڕە، چوونە ناو سێرڤەرەکان، داتاکان بدزن، یان بە بارمتە ڕاگرتنی بۆ فیدیەیەکی دارایی. هەرچی ڕەمز و کۆد و پاسوێرد و نهێنی هەیە، لە حەوت تەبەقەی ژێر زەوی بێ، پارێزراو نییە لە چاوی زیرەکیی دەستکرد. شتی ئەوتۆ بەو زیرەکییە دەکرێت کە لە ئەقڵی مرۆڤ دانییە... باسیان بکەین موچڕک بە لەشماندا دێت.

=KTML_Bold=کێ دەبێتە خاوەنی گەورەترین ‌هێز لە جیهاندا؟=KTML_End=
جاران دەگوترا، کێ دەسەڵاتی بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەنددا هەبێت، دەسەڵاتی بەسەر هەموو جیهاندا دەبێت، ئیمڕۆ دەبێت، ئەو تیۆرییە بگۆڕدرێت بۆ ئەمەیان: کێ ببێتە خاوەنی بەهێزترین سیستەمی زیرەکیی دەستکردی، دەبێتە بەهێزترین دەسەڵات لە جیهاندا.
بەڕاستی. سیستمی زیرەکیی دەستکرد زۆر مەترسی درووست دەکات بۆ ئەو کۆمەڵگە و دەوڵەتانەی هەژار و پاشکەوتەن، لە هەموو بوارەکاندا، ئابووری، سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی، پەروەردە و تەندرووستی...تاد. یەکێک لە زاناکانی زیرەکیی دەستکرد، پێشبینی ئەوە دەکات، وەکوو سەدەی نوزدە، جارێکی دێ دەوڵەتی ئیستعماریی پەیدا ببنەوە، ئیستعماری زیرەکیی دەستکرد، کە دەتوانن بە هاسانی دەوڵەت و کۆمەڵگە هەژار و دواکەتووەکان بخەنە ژێر ڕکێفی دەسەڵاتی خۆیانەوە.
بۆ ئێمەی کوردیش، هەر نەبێت لەم هەرێمەدا، کاتی ئەوە هاتووە، کە سەر لەبەری پڕۆگرامەکانی خوێندن گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، هاوشان و هاوسەنگ، لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییانەدا بگونجێن و بڕۆن، لێرەدا، پێویستە، هەموو مامۆستا و پەروەردەکاران، سەرلەنوێ، خوول و وانە و دەورەی نوێیان فێر بکرێن تا بەم زانست و سیستمە ئاشنا بن و بڕۆن و سوودی لێ وەربگرن. پڕۆگرامەکانی خوێندنی دەبێت بگۆڕدرێن لەگەڵ ڕۆحی سەردەم بکونجێن. ئێ، خۆ ناکرێت تا ڕۆژی پەسڵان، کورد هەر بڵێین: دارا دوو داری دی... .
جیهان وا دێ بکەوێتە دەست عفریتێک، لە مێژوودا وێنەی نەبووە، کە هۆشیار و بە ئاگا نەبین.
خودا ڕەحم بکات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 102 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-05-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زانست
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل: 24-05-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-05-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 25-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 102 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,259
وێنە 105,365
پەرتوک PDF 19,614
فایلێن پەیوەندیدار 98,350
ڤیدیۆ 1,418
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - نڤێسەر کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باشوور کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.594 چرکە!