نەهێستر دەزێ، نەخێ شین دەبی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نەهێستر دەزێ، نەخێ شین دەبی)، ئێستر ئاژەڵێکی دوو ڕەگە لەنێوان ئەسپ و ماکەر و نێرەکەر و ماین دەکەوێتەوە، کڕۆمۆسۆمەکانی بۆ وەچە خستنەوە نابێت، خوێش کانزایە و ڕووەک نییە تاوەکوو چەکەرە بکات و بڕۆێت و شین بێت، بۆ شتێک دەستکەوتنی مەحاڵ بێت دەوترێت: نەهێستر دەزێ، نەخێ شین دەبی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 144 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!