بەهار هات شەماڵی کوێستان
فووی کرد بە سازی دارستان
تەپڵی هەور و چەپڵەی باران
سنجی دڵۆپەی میچ و داران
سەمای شەپۆلی ڕووباران
بەستە و نەغمەی بەرخ و کاران
حەنجەرەی قەڵبەزەی ئاوان
ئاکوردی بۆقی شەتاوان
چەقەنەی سێرووی سەر داری
ئاوازی کۆڕی پاساری
مۆسیقایەکی قەدیمە
سانفۆنیایەکی عەزیمە
بۆیە زەویش ڕادەپەڕێ
لاپەڕی ژین وەردەگەڕێ
چنار هەموو سەما دەکەن
گەڵا هەموو هەڵدەپەڕێ
بە مۆسیقای سەوزی بەهار
عەجەب داوەتێک دەگەڕێ[1]
#1994-04-28#
#بەردەڕەشان#
هۆنەر: #ناسر ئاغابرا-ژاکاو#
پەرتووکی: #کەژاوەی دڵ#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15 جار هاتیە دیتن