ئەوجا وەرە گونی بگرە و دەستنوێژیشت نەشکێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوجا وەرە گونی بگرە و دەستنوێژیشت نەشکێ)، ئەگەر دەستێکی دەست بە نوێژێک بەر ئەندامی زاوزێ و شوێنی شەرمی مرۆڤ بکەوێت ئەوا دەستنوێژەکەی دەشکێت و پێویستە دەستنوێژ هەڵبگرێتەوە، هەندێکجار بەتەوسەوە دەوترێت: ئەوجا وەرە گونی بگرە و دەستنوێژیشت نەشکێ، واتە: کەسی دەبەنگ و کاڵفام و کەودەن و گێلۆکە و غەریب حاڵ دەستنوێژی لێ ناشکێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 99 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!