ئەمڕۆ سێشەممە #28-05-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز میر حازم تەحسین بەگ میرى ئێزدییان لە کوردستان و ئێراق و جیهان، پشتگیریى خۆى بۆ میر و تەواوى مافەکانى ئێزدییان دووپات کردەوە.
لە دیدارەکەدا هەردوولا دەربارەى دۆخى ئێزدییان و مافەکانیان لە هەرێمى کوردستان و ئێراق بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لە پێویستیى خزمەتکردنى باشترى هاووڵاتییانى ئێزدى لە هەموو ڕوویەکەوە کردەوە.
دۆخى ناوچەى #شەنگال# و ئاوارە ئێزدییەکان و ژیان و گوزەرانیان لە کەمپەکان، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 50 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!