ئاو و ئاگر ئامانیان نییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئاو و ئاگر ئامانیان نییه)، ئاوی گۆمی بێ بن و دەریاچە و ڕووباری بەخوڕ و مەنگ و قول هیچ سەلامەت نیین بۆ گیانی مرۆڤ و مەلەوانان هەر کات بتخنکێنێت دەتخنکێنێت، پڕیشک و لێزمە و زمانەی ئاگر و شاڵاو و گڕی ئاگریش لە هەر ساتێک مرۆڤ بسوتێنێت دەیسوتێنێت، هەر بۆیە وەکوو ئەزموون کوردەواری وتویەتی: ئاو و ئاگر ئامانیان نییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15 جار هاتیە دیتن