ئەکادیمیای (CCPA) بە سپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیا بۆ بەرهەم هێنانی ڕۆن ڤێستیڤاڵێکی لەژێر ناونیشانی (نموونەیی و پێکەوە ژیان) بۆ تەمەنەکانی (2011، 2012 و 2013، 2014) ئەنجام دا.
لەو ڤێستیڤاڵەدا کە هەریەک لە فێرگەکانی (پێشمەرگە، ئاری، لیستەر و CCPA) بەشدار بوون تێیدا و دوایی بەڕێوەچوونی یارییەکانی سەرەنجام لە هەردوو ئاستەکەدا فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە بەشداری فێرگەی پێشمەرگە لە چالاکییە دۆستانەکاندا، (فەرمان محەمەد) سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت دوا و وتی، فێرگەکەمان بە شێوەیەکی چڕ و بەردەوام مەشقەکانی ئەنجام دەدات و هەر بۆیە بۆ گرنگی دانی زیاتر و برەودان بە ئاستی فێرخوازانمان بەشداری لە تەواوی چالاکییە دۆستانەکاندا دەکەین تا ئاستی ئەو نەوە نوێیەی پێیان دەگەیەنین بەرەو پێش بچێت و بەشداریشیان لەو یاریانەدا دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی هونەرییان لەنێو یاریگەدا کە ئەوەش لە دواڕۆژدا ڕەنگدانەوەی گرنگی خۆی دەبێت و فێرگەکەمان دەبێتە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندان یاریزان بۆ ئاستەکانی تازەپێگەیشتووان، لاوان و پێشکەوتوان.
فەرمان ئاماژەی بەوەشکرد کە جێگەی ستایش و دەست خۆشییە کردنەوەی ئەو جۆرە خول و پاڵەوانێتیی و ڤێستیڤاڵە کوورت خایەنانەی کە دەبێتە مایەی سوود گەیاندن بە یاریزانانمان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 141 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!