بەردی سروشت
مەلی گەڵا
لە لانەی لک هەڵدەفڕێنێ.
سێبەری شەو
تا سەر سینگی ڕۆژ دادەکشێ.
پەنجەی سەرما
دەمی پەنجەرە دادەخا.
لەسەر تەختی وەرزێکی زەرد دادەنیشێ:
میری پاییز.
ئا...ی چ پاییزێکی ناوەخت! [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1994
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 83 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!