ئەوەی بەخێوکات بێچووی گورگی، کاتێک گەورە بوو دەدڕێت ورگی
گورگ ئاژەڵێکی کێوی و دڕندەی گۆشتخۆرە، ماڵی نابێت و یان زۆر خراپ ماڵی دەبێت، کە ماڵیش بوو جێگەی متمانە نییە، چونکە سرووشتی خۆی کێوی و دڕندە و گۆشتخۆرە، ئەگەر بە شیری مەڕی گۆش و گەورە بکرێت کە گەورە بوو ورگی مەڕ و کار و بەرخان دەدڕێت، ئەوە بە کەسێک دەوترێت کە جێگەی متمانەی نەبێت و لە خۆتی نزیک بکەیتەوە هەر زیانێکت لێ دەدات بۆیە وتراوە: ئەوەی بەخێوکا بێچووی گورگی، کاتێک گەورە بوو دەدڕێ ورگی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 249 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!