قوندەر دەست بکاتەوە نەوعی کەس نییه
قوندەر، مرۆڤی حیزە، بۆیە وتراویشە: حیز دەست بکاتەوە نەوعی کەس نییە، مەردومی حیز بۆ دەستکردنەوەش هەر حیزە و ترسنۆکە، ئازایەتی لێ چاوەڕوان ناکرێت، بەڵام هەندێکجار کە فشار و پاڵەپەستۆیەکی زۆری بخرێتە سەر و تینی بۆ بچێت، ناچار دەبێت خۆی دەرباز بکات بۆ ئەمەش دەستێک دەکاتەوە وەکوو هیچ کەسێک نەبێت، بۆیە کوردەواری وتویەتی: قوندەر دەست بکاتەوە نەوعی کەس نییە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 21 جار هاتیە دیتن