وێنەی سەر لێ شێواوم
پێشکەش بە دەستەی لاوم
ئەم وێنە ئەرچی پیرە
بە ڕاوێژ و بە بیره
ڕۆژێ ئەبێ، کوردستان
ئەدەب بکڕێ بە گران
یەکێ ئەپرسێ لە دوو
نازانن ڕەنگی چۆن بوو
«قانع» شاعری کۆنە
خۆزگە ئەمزانی چۆنە؟!
وێنەم بۆ ئەو زەمانە
لک لابەری دڵانە
وێنەم بەپێی وتارە
بە شعرەکانا دیارە
کە بێ پارە و هەژارم
هەژاری کوردەوارم
بۆیە بێ شوێن و بێ جێم
پەروەردەی کونجی لادێم
هەر چیم زانی کەم و زۆر
هەمووم نووسی بە سەد جۆر
ئەگەر چاک بوو لەلاتان
پێشکەش بە خاک و پاتان
ئەگەر خەراپە لاتان
ئێوە بن و خواتان
عەفو فەرموون نوقسانم
لەوە باشتر نازانم
هۆزانەوان: #قانع#
پەرتووک: #چوارباخی پێنجوێن# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 48 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!