بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-#هەڵەبجە#-ڕاپەڕین)ی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ئەمڕۆ #09-06-2024# لە #پارکی ئازادی#ی شاری #سلێمانی#، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی #09-06-1963# دانا، کە هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی #ئۆردوگای زێوە# لە #09-06-1985#.
عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی-هەڵەبجه-ڕاپەڕین)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ 09-06-2024 لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 09-06-1963 دانا، کە هاوکاتە لەگەڵ بۆردومانی ئۆردووگای زێوە لە 09-06-1985.
شایانی باسه، شەست و یەک ساڵ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا 09-06-1963 حکوومەتی ئەو کاتی ئێراق لە ڕێگەی سەرکردەیەکی سەربازی بە پلەی زەعیم، کە عەرەبێکی شۆڤێنیی دانیشتووی #موسڵ# بوو بەناوی (#زەعیم سدیق#) یەکەمین کۆمەڵکوژیی ئاشکرای لە شاری سلێمانی و لەنێو سەربازگەی ناسراو بە (حامیە)ی سلێمانی بەرانبەر خەڵکی سڤیل ئەنجام دا، کە تێیدا (82) هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و بێسەروشوێن کران. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 148 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!