ڕۆژی دووشەممە #24-06-2024#، لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز هانس ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق کرد.
لەم دیدارەدا کە باڵیۆزی هۆڵەندا کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی مەسعود بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا دا هەیە و سوپاسی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ی کرد کە هەمیشە هاوکاربوونە بۆ بەردەوامی و پێشخستنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا، بە تایبەتیی لە بواری ئابووری و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا. هەروەها بەردەوامی هاوکارییەکانی وڵاتەکەی لە ڕێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دووپاتکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا مەسعود بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی باڵیۆزی هۆڵەندای کرد لە ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی لە کاری نوێیدا بۆ خواست، هەروەها مەسعود بارزانی پەیوەندیی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و هۆڵەندای لە هەموو بوارەکاندا بەرز نرخاند. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە گەلی کوردستان دۆستەکانی خۆی لەبیرناکات و سوپاسی گەل و حکومەتی هۆڵەندای کرد کە لە کاتیی تەنگانەدا دەرگایان بە ڕووی ئاوارەکانی کوردستاندا کردەوە، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی هۆڵەندا لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی #داعش# و چاکسازییەکانی ناو #وەزارەتی پێشمەرگە# کە ڕۆڵی بەرچاویان بینیووە.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵ و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەڕڵەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 66 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!