پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,047
وێنە 105,777
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە “خودڕاکردنەوە” تا “برایەتیی گەلان” .لە پەراوێزی دادگاییکردنەکانی دەمیرتاش و ئەحمەد تورکدا!
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە “خودڕاکردنەوە” تا “برایەتیی گەلان” .لە پەراوێزی دادگاییکردنەکانی دەمیرتا...

لە “خودڕاکردنەوە” تا “برایەتیی گەلان” .لە پەراوێزی دادگاییکردنەکانی دەمیرتا...
=KTML_Bold=لە “خودڕاکردنەوە” تا “برایەتیی گەلان” .لە پەراوێزی دادگاییکردنەکانی دەمیرتاش و ئەحمەد تورکدا!=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

دەمەوێت چەمکی “لەخودڕاکردن” لە چوارچێوەی دەستەواژەی “سی ساڵە لە خۆمان ڕادەکەین”ی هاوڕێم دکتۆر عیرفان مستەفا بخوازمەوە بۆ پرسی کورد و ئەو دۆخەی کە سیاسەتمەدارە کوردەکان لە باکووری کوردستاندا تێی کەوتوون. مەبەستم دۆخی ئەو حوکمە ناڕەوایانەی داگیرکەرن دژ بە گەنجمەدار “سەڵاحەددین دەمیرتاش” و “پیرمەدار” ئەحمەد تورک و هاوڕێیانیان.

ئاڕاستەی دەستەواژەی لە خۆڕاکردن لە باشوور جیاوازە، لەوەی لە باکوور بەڕێوەیە و لەڕاکردن دایە. لەو نووسینەدا کەمتر باس لە باشوور دەکەم، کە “لەخۆڕاکردن”ی کوردی باشوور، لە پرسی دەوڵەتەوە، گەڕاندۆتەوە بۆ پرسی “مووچە”، کە هەرگیز پەیوەندیی بە وشیاریی نەتەوەییەوە نییە، واتە لە ناوشیاریی وڕوژاندنی چەمکی “گەیشتن بە دەوڵەت” لە ڕێی ڕیفڕاندۆمەوە، “کە داگیرکەر باش وشیاربوو بەو خواستەی کوردەوە”، بۆ “تێکشکان” و هەوڵەکان و ڕاکردنی گەیشتن بە “مووچە”. دۆخێکە دەتوانم چەمکی “تێکشکان”ی بۆ بەکار بێنم. تێکشکانی ئەقڵ، تێشکانی فیکر، تێکشکانی سیاسەت، تێکشکانی خودی چەمکی کوردبوون، لەوەی کە ڕاکردنە لە خودی خۆی. ڕاکردن و تێکشکانە لە خواستی “خۆبوون”، بۆ “بەئەویدی بوون”. کورد لە باشوور، “خۆی نییە”، چونکە “هەموویان دژ بە هەموویان” لە ڕاکردن دان، ڕاکردن لە خودی خۆیان. ڕاکردن بەرەو ناواندنبوون لەگەڵ ئەوی دیکەدا. ڕاکردن لە خودی “سەروەریی هەرێمی کوردستان” و “شکۆی تاک” و “شکۆی “نەتەوەش”، بۆ داخوازیی “ئێراقیبوون” کە لەوانەشە هەرگیز و هەرگیز ئەو داخوازییەی قبووڵ نەکرێت، تا نەبێتەوە بە “تەها موحەددین”. کورد لە باشوور، هێندەی ماندووە و هەناسە پڕوکێیەتی لەدەست “لەخۆڕاکردن”دا، کەڵکی ئەوەی نەماوە پێی بڵێی “ئەو هەموو هیلاکی و پەلەپڕوزێیەی کەدەیکەیت؛ بە مانایەکی دیکە، ئەو “لەخۆڕاکردنەی” کە دەیکەیت، وەها هەناسەی لێ بڕیویت، ڕاکردنە بەرەو نادیار، بێ ئامانجی، بێ دونیابینی، بەرەو وەهم. کە لە بابەتێکی دیکەمدا ناوم ناوە “وەهمی ئێراقیبوون”.

ئایا دەستەواژەی “لەخوڕاکردن”، پەیوەندیی بە پرسی “باکوورەوە” هەیە؟ بەدڵنیایی بەڵێ. دەستەواژەیەکە لەکاتێکدا کە یەکانگیرە لەگەڵ درووشمی “برایەتیی گەلان”، لە هەمان کاتیشدا دژانگیرە لەگەڵ ئەو درووشمە. بۆچیی “لەخۆڕاکردن”، یەکانگیر و دژانگیرە، لەگەڵ درووشمی برایەتی گەلان؟ چونکە لە سەرێکدا پەیوەندیی بە قۆناغبەندیی خەبات و لەخۆبووردنی “خود”ەوە هەیە، واتە خودی “کوردبوون”، لە سەرێکیشدا پەیوەندیی بە دونیابینییەکەوە هەیە، کە تا ئەمڕۆ و ئەو چرکەساتەی کە تیایدا دەژین، لەتێکشکاندا گیریی خواردووە. چۆن؟

درووشمی “برایەتی گەلان”، ڕەهەندێکی چەپگەرای یوتۆپیایی هەیە، کە زۆر دوورتر و جیاوازترە لەو واقیعەی کە کوردبوون تیایدا دەژیت. جارێ لە سەرێکەوە، چەمکی “گەل” پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە درووشمی “برایەتی گەلانەوە” هەیە، چونکە چەمکێکە لە دوای چەمکی “نەتەوە”وەیە، لەوانەیە بە هەزاران کیلۆمەتر لە دوای چەمکی “نەتەوە”وە بێت، لەڕووی قۆناغبەندییەوە، چونکە “نەتەوە” قۆناغی دەوڵەتە، بەڵام “گەل” بەشێکە لە هەموو، واتە بەشێکە لەناو دەوڵەتێک، نەک هەموو “دەوڵەت”. کە هێشتا نەتەوە داگیرکەرەکانی “ناوچەکە” کە ڕەهەندێکی کۆلۆنیالیستانەیان هەیە، هرگیزا و هەرگیز ئامادە نابن “خۆیان” تێک بشکێنن، بۆ گەڕانەوە بۆ قۆناغی “گەل”، ئەگەر بە دیوە نەرێنییەکەی وەری بگرین، خۆ ئەگەر بەدیوە “ئەرێنیی”یەکەش وەری بگرین، ئەوان بەو قۆناغە نەگەیشتوون، لەوانەشە هەرگیز پێی نەگەن. بەو مانایەی، گەلان، هەرکەس بە برایەتی و ئاشتی لەناو هەرێم و ناوچەکانی خۆیاندا بژین و سەروەر بن و کەس دەستدرێژی نەکاتە سەر ئەوی دیکە و تێکچڕژان و هاوکاری و پێکەوە ژیان و “پێکەوە هەڵکردن” هەبێت و هەمووان برای یەکدی بن. ئەم دونیا “وەردییە” تاسەر ئێسقان جوان و ڕازاوەیە، لەوانەیە لە “بەهەشتی” خەیاڵکردەی دینییندا هەبێت. هەرچەندە تا ئاستێک، کورد لە ڕۆژاڤای کوردستان “کە جڵەوی ناوخۆی ئیداریی” و “ڕووداوە ناوخۆییەکان” بەدەست خۆیەوەیە، خەریکی پڕاکتیزەکردن و بە واقیعییکردنی ئەو درووشمەیە. تاچەند نزیکە لە واقیعەوە، چەندی ماوە پێی بگەن؟ ئەوە پێویستیی بە هەڵسەنگاندنە لە نزیکەوە. بەڵام ئەو درووشمە لە باکووری کوردستان، نەک هەر پێچەوانەی واقیع و “لەخۆڕاکردنە”، بەڵکوو ڕێک “خۆتێکشکاندنە”. بۆچی؟

کورد لە باکوور لەگەڵ عەقڵییەتێکی هێندە شۆفینیست و دەوڵەتگەرایەکی نەژادپەرستدا مامەڵە دەکات، ڕووی “نازیزم” ی سپی بەهەزاران فەرسەخ سپیی کردووەتەوە. تورکیا، بە هەموو پێوانەکان و لێکدانەوەکان دەوڵەتی کورد نییە. کورد تیایدا تەنیا دەتوانێت “هاکان فیدان”ێک بێت و بەس، کە لە باشوور دەتوانین ناوی بنێین “تەها موحیەددین”ێک بێت و بەس. ئەو چیرۆکە لە باشووریش هەر تاڵە. لە ڕۆژهەڵاتیش هەر تاڵە. کورد لە باکوور لەچوارچێوەی درووشمی “برایەتی گەلان”دا، دەیەوێت لەخۆی ڕابکات، بۆ ئەوەی “تورک”، بە “برایەتیی” ڕازیی بکات. ئینجا کە ڕازی بوو، ئەو کاتە هەر “گەلێک” لە هەرێمی خۆیدا سەروەر بێت و دراوسێیەکی باش بێت لەگەڵ یەکدی. بەمانای ئەوەی “پێکەوە ژیان” و “پێکەوە هەڵکردن” لە چوارچێوەی “برایەتیی”دا، بژین و ئاڕاستەی ژیانی خۆیان دیاری بکەن.

ئاخر، ئالێرەدایە، “لەخۆڕاکردن”. دەتەوێت “نەتەوەیەک”ی وەکوو نەتەوەی تورک، دەشتوانین بڵێین “نەتەوەی تورکیا”، ڕازی بکەیت، لەو هەموو دەستەڵات و سەروەریی و “خودگەراییە”ی خۆی “خودگەرایی نەتەوەیی خۆی”، واز بێنێت و بێت لەگەڵ تۆی “نەبوو”دا دابنیشێت و پێت بڵێت “فەرموو گەورەم، ئەوە من پاشەکشەم لە دەوڵەت کرد و هەموو دەستەڵاتەکانم لەگەڵ تۆدا بەش کردن. لێرە بەولاوە “ئێمە براین” هەموومان “گەل”ین چیتر “نەتەوە” نین، بەجیا و لەپاڵ یەکدی و دوور لەیەکدیی بژین. ئالێرەدایە “یوتۆپیای” چەمکی ڕەهەندگەرای چەپانەی “گەلان”، کە لێوانلێوە لە ئیشکالییەتی قۆناغبەندیی. یەکانگیرە لەگەڵ “تێکشکان” و “خۆکوژی”. بۆچی؟ چونکە ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیکات، نەک هەر تێشکاندنی هەموو خەونەکانیی خواستیی “برایەتییە”، بەڵکوو تێکشاندنی “تۆیە”، “تۆی کورد” کە “بەئەویدیکراویت” و باسیش لە برایەتیی دەکەیت. پێمان دەڵێت “هەی گەمژە، برایەتیی چی؟ بۆ تۆ هێشتا هەیت، تا پێت وابێت “گەل”ێکیت، دەتەوێت “منێک” لەو هەموو سەتوەت و دەوڵەتگەرایی و شانازییەکانی تورکبووندا هەمە، دابەزم بۆ قۆناغی “گەل”، بۆ ئەوەی تۆی “نەبوو”ش بگەیتە ئەو قۆناغە و هەموومان “برابین”. نەخێر تا ڕۆژی قیامەت دەبێت چاوەکانت زیقە زیقیان بێت و نەیبینیت و نەیخۆیت. دەبێت لە قۆناغی “نەبووندا” بمریت، نەک هەر بە قۆناغی “نەتەوەبوون” نەگەیت، بەڵکوو بە قۆناغی “گەلبوونیش” نەگەیت. پێمان دەڵێت “ناماقوڵت کرد” من لەو هەموو سەروەرییەی خۆم دابەزم، بۆ ئەوەی “تۆی” تیادا قیچێک سەر بکەویت و نانەکەم کە “ئێستا لەخوان” دایە، لەگەڵ تۆی “نەبوو”دا بەشی بکەم. تۆ تەنیا دەتوانیت “هاکان فیدان” بیت و هیچی دیکە. “هاکان فیدانێک، دەبێت تا هەتایە “مەمنوون” بێت لێی بگەڕێین “شانازیی بە تورکبوونەوە بکات.

لە بەردەم هەموو ئەو هاوکێشە ئاڵۆزەدا، “سیاسەتکردن” لە ئەنقەرە، لە چوارچێوەی “پارتێک”ی وەکوو هەدەپی پێشان و دەم پارتی ئێستا، کە درووشمێکی جیاوازی نەتەوەییشی هەڵنەگرتووە و هەر لەناو “هاکان فیدانبووندا”، دەخولێتەوە، بە جوداخواز دەزاندرێت. خۆ ئەوەی دوور و نزیک چەمکێکی “خودخوازی” بۆ نموونە “کوردبوون” بەکار بێنێت کە بۆنی “شکۆمەندی” لێ دێت، دەبێت بە دەردی گەنجمەدار”سەڵاحەددین دەمیرتاش” و “پیرمەدار” ئەحمەد تورک” و هاوڕێکانییان، بچن و لە گروتووخانەدا بڕزێنەوە، تا ئەورۆژەی پەشیمان دەبنەوە و دەڵێن “گەورەم ناماقوڵمان کرد” ئێمە خۆمان بین. ئێمە لەمەودوا سەڵەوات لە “تورکبوون” لێ دەدەین. ئێمە هەموو موسوڵمانین و براین، هەموومان هاکان فیدانین. لێرەدا “موسوڵمان بوون”، وەکوو چەمکێکی سیاسیی و بارگاویی، کە تورکە عوسمانییەکان لە سەرەمەرگدا، واتە پێش قۆناغی دامەزراندنی “دەوڵەت” لەپاڵ “تورکبوون”دا، “موسوڵمانبوونیشیان” زەق دەکردەوە. لەو چرکەساتەی خواستی کوردبووندا، واتە “توننەبوون”، توانەوە لەناو سەروەرگەرایی “عەرەب و تورک و فارسدا”، ئەوسا وەکوو برا قبووڵ دەکرێن.

کەواتە لە بەردەم هەموو ئەو ئاڵۆزییەدا، باکووری کوردستان لە “خودڕاکردن” دایە بەرەو “یوتۆپیا”یەک کە هێشتا لەدایکیش نەبووە، “لە بەردەم “غڕوڕ” و “دەوڵەتگەرایی تورکدا”، قەتیش لەدایک نابێت. یوتۆپیایەک کە هیچ پەیوەندیی بە دونیای “شارستانییەتی” ئەمڕۆوە نییە. هەروەکوو کوردبوون لە “باشوور” لە بەردەم “لەخودڕاکردندا” بەرەو ئاڕاستەی باوەشی “ئێراقبووندا” دەڕوات لەپێناو “مووچە”دا، بۆ ئەوەی ڕۆژێک بێت “وەکو برا” یاخود وەکوو “گەل” لەناو نەتەوەی شکۆمەندیی “ئێراق”دا قبووڵ بکرێت، واتە خەنیی ببیت بۆ ئەوەی قبووڵبکرێت و ببێتەوە بە “تەها موحەددین”. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 17-05-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-05-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 10-07-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 11-07-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 2 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,047
وێنە 105,777
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
فۆڵدەر
کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - راپۆرت کورتەباس - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - لێکۆڵینەوە کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - زمانی یەکەم کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وێنە و پێناس - باژێر و باژارۆک - ئاکرێ وێنە و پێناس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!