لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆی دا، لاوانی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن.
کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #09-03-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەی، تیمی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداریان لە لاوانی #یانەی وەرزشێ زاخۆ#ی دەلال کرد.
ئەو یارییە لە جەولەی سێیەمی خولی پیشەگەرانی ئێراق بوو تێیدا و لە سەرەتاوە کوڕانی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان بۆ سەر تۆڕی گۆڵی یانەی میوان کرد بەڵام بەهۆی بەهێزی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ نەیان توانی سوود لەو هەلانە ببینن، ئەمە و لەگەڵ کۆتاهاتنی گێمی یەکەمی یارییەکە بە خاوێنی و بە بێ گۆڵ بۆ هەردوو لا لە گێمی دووەمدا و لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی #سۆران سەلیم#ی ڕاهێنەری لاوە پێشمەرگەکان لە شێوازی یاریکردنیان توانیان لە خولەکی 67 و لە ڕێگەی یاریزان (سامی سەعید)ەوە گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن و بردنەوە تۆمار بکەن.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە پێشمەرگە لە یەکەم یاری و لە دەرەوەی یاریگەکەی دا توانی شکست بە لاوانی #دهۆک# بهێنێت و هەروەک لە جەولەی دووەمی یارییەکان پشووی بوو، دواجار و لە جەولەی سێیەمدا شێر ئاسا بە بردنەوەیان لەنێو یاریگەکەیاندا دووەم سێ خاڵیان بەدەست هێنا و کۆی خاڵەکانیان بۆ شەش خاڵ بەرز کردەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 23 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!