کێخوای حەفت گوندانه
کێخوا، کاربەدەست و فەرمانداری گوند و گەڕەکی شارەکانی کوردستانە، لە کۆندا لەلایەن خەڵکی ئاوایی و کەسوکارییەوە هەڵدەبژێردرا کە کاروباری ناوخۆی گوند و پەیوەندیدار بە دەوروبەرەکەی و یەکە کارگێڕییەکان هەڵبسووڕێنێت، وەکوو برا گەورەی ئاوایی سەیر دەکرا، لە هەشتاکانی سەدەی بیستی سەدەی ڕابردوو لە وڵاتی ئێراق دارودەستەی حیزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی کێخوا ڕەسەنەکانی هەڵبژێردراوی خەڵکیان لادا و خەڵکی سەر بە حیزبەکەی خۆیان و جاش و بەکرێگیراوین کردە کێخوا بەناوی (موختار) ناوزەدکران و بۆیە شۆڕشی نوێ (1976-1991) لە سەرەتایی چالاکییەکانی زۆرترینی ئەو کێخوایانەی بەسزای گەل و شۆڕش گەیاند و بوونە قوربانی سیاسەتی شۆڕش و حزبی بەعس، لە باشووری کوردستان شۆڕشی نوێ بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی کێخوای گۆڕی و لەبری یەک کەس ئەنجوومەنێکی لە خەڵکی گوندەکان پێکهێنا کە لە چەند کەسێک پێک دەهات و یەکێک دەبووە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و لەبری کێخوا بە ئەنجوومەنی گوندی بانگ دەکرا، لەبەر ڕۆڵی بەرچاوی کێخوا لە گوندەکان ئەگەر کەسێک وریا و زۆرزان و بەڕاوتەگبیر بووایە بەگاڵتەوە و خۆشییەوە پێی دەوترا: کێخوای حەفت گوندانە بەو مانایەی کە دەتوانێت حەوت گوندان بەڕێوەببات.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 123 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!