چاوی پڕ ئاو بوو
وتراویشە: قوڕگی پڕ گریان بوو، قوڕگ و هەناسە دەنگی گریان پەخش دەکەن، بەڵام فرمێسک و ڕۆندک و ئەسرین لە چاودا پەنگ دەخۆنەوە و دەڕژێن، چاو کاتێک پڕ ئاو دەبێت کە مرۆڤ سوێی ببێتەوە بۆ لە دەستدانی ئازیزێک یان حەسرەتێک یان هەناسە ساردییەک یان ستەمێک بەرانبەری بکرێت یان لە تاوی خۆشەویستی کەسێک و...تاد، بۆ هەموو ئەمانە لە #کۆیە# دەوترێت: چاوی پڕ ئاو بوو. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 50 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!