لە ڕێکەوتی #17-07-2024#، لە #کتێبخانەی گشتیی سلێمانی#، سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشکەش بە چیرۆکنووس و نووسەری لاو #هێمن بەرزنجی# کرا لە پای ئەو بەرهەمە ئەدەبییە بەپێزانەی بەچاپی گەیاندووە و لەگەڵ ئەو خزمەتەی بە ئەدیب و نووسەرانی کردووە لەو ماوەیەی لە یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کاری کردووە.
لە مەراسیمی ڕێزلێنانەکەدا، هەریەک لە (#محەمەد کوردۆ#) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و (#دەلیل جەمال#) بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتیی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و #ئالان ڕەئوف# بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی و (ئەریوان سیوەیلی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی ئامادەبوون و دەست خۆشییان لێکرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواست. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 98 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!