سەروای چیبکەم؟ لای زەبوون
چیبکەم؟
کە باسی کێو و شاخ و خاکی کوردستان نەکەم چیبکەم؟
لە پاسی زولفی پڕ لوول و قەدی باریک ئەمن چیبکەم؟
کە پێشمەرگەی دلێری کورد بە غار هاتن بە دەستوبرد
لە بۆ ڕزگاری هۆزی کورد، ئەمن یارمەت نەدەم چیبکەم؟
لە زوڵمی زۆڵی مام قاسم، لەبەر غەدری ئەبو جاسم
لە داخی جاشکی پا سم، ئەگەر شۆڕش نەکەم چیبکەم؟
کە سەگ ڕۆیی بەراز بێتن، لە بۆ کوردان وەکوو پێکن
لە بەینی ئەم دوو داعبایە، کە باسی خۆم نەکەم چیبکەم؟
بە من گەر ڕەمەزانە، و یا تەمووزی جارانە
کە هەردووکی دژی کورد بێ، کە من غەوغا نەکەم چیبکەم؟
لە سایەی مستەفای بارزان، لە تێکۆشی گەلی کوردان
کەوا نێزیکە ئاواتمان، ئەمن شایی نەکەم چیبکەم؟
زەنوون پیاوێکە بێچارە، بەبێ ڕەشاش و غەددارە
گیرفان خاڵی هەم لە پارە، کە بەیتۆکان ئەڵێم چیبکەم؟
[1]