بەرت بەیارە و پشتت کەندارە
ئیدیۆمی وەکوو ئەو ئیدیۆمە لە زمانی کوردیدا زۆرە، بە نموونە: #بەرت بایە و پشت کەندەڵان#ە یان #بەرت سۆبەیە و پشتت دیوارە#، بەیار: زەوییەکی کشتوکاڵییە چەند ساڵێک بەسەریدا تێپەڕیووە و گاسنی لێ نەدراوە و نەکێڵدراوە، ڕووتەن و تەختە، نەبەرهەمی هەیە و نە پێچ و پەنا و پەسێو بۆ خۆ حەشاردان و سەنگەر گرتن، کەندار: کەندڕ، زەوی ئاوی بیدڕێت بەو کەندە گەورە و ڕفۆک و ڕماوە دەوترێت: کەندڕ یان کەندەران یان کەندەڵان، ئەویش بۆ مرۆڤ مەترسیدارە چ بکەویە ناو کەندارەکەوە یان کەندەڵانە گڵ و خۆڵەکە بڕمێت و بکەویە ژێرییەوە، لە سنووری #هەولێر#ێ بە کەسێک کە بارودۆخی گونجاو نەبێت و باری خوار و لار بێت و دووچاری هەوراز و نشێو و بڵند و نویان بێت، بۆ گوزارشت لەو حاڵەتە پێی دەوترێت: بەرت بەیارە و پشتت کەندارە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 114 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!