پاش ئەوەی لە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەب توانی میدالیای ئاڵتون و پلەی یەکەم لە یاری سێ باز بەدەست بهێنێت، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق خەڵاتی کیژە پاڵەوانەکەی پێشمەرگە دەکات.
لە چوارچێوەی مەراسیمی ڕێزلێنان لە پاڵەوانانی ئێراق و لە شاری #سلێمانی# و لە مەراسیمێکی وەرزشی تایبەت و بە ئامادەبوونی خاتوو #لەیلا محەمەد ئەمین# جێگری سەرۆکی لیژنەی یەکسانی وەرزش لە لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق خەڵاتی (د. عەقیل مفتن) سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق پێشکەش بە کیژە پاڵەوان #چاوان بەهادین# لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کرا کە توانی لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی و لە وڵاتی ئیمارات پلەی یەکەم لە یاری سێ باز بەدەست بهێنێت.
ئەمە و لە هەمان مەراسیم خەڵاتی هەریەک لە کیژە یاریزانان، #دێرین بەختیار#، #دڵسۆز عوبێد# لە #یانەی سیروانی نوێ# و (#دییە نزار#) لە یانەی زانکۆ کرا کە لە هەمان پاڵەوانێتی دا ئەنجامیان بەدەست هێنابوو.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو کە تێیدا و کچانی پێشمەرگە توانیان چەندین ئەنجام بەدەست بهێنن.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!