وەزیری ناوخۆی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکووری ڕاین وێستڤالیا کۆبووە.
ڕۆژی سێشەممە، #06-08-2024#، #ڕێبەر ئەحمەد#، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لە ئەڵمانیا، لەگەڵ هێربێرت ڕێول، وەزیری ناوخۆی هەرێمی باکووری ڕاین وێستڤالیا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد، بە تایبەت هەرێمی باکووری ڕاین-وێستڤالیا بەرانبەر بە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستان. و داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن تاکوو ئاوارەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بەسەربەرزی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندی ئەمنیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو کرا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 51 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!