لەگەر داکی خۆی ساغ نییه
لە #هەولێر#ێ لە جیاتی وشەی (لەگەڵ) دەوترێت: لەگەر، بۆ وشەی (دایک)یش دەوترێت: داک، دایک لە هەموو ئایینەکانی ئاسمان و بیروڕا و بۆچوونەکانی مرۆڤ لەسەر زەوییدا، بە بوونەوەرێکی پیرۆز و ڕێزلێگیراو دانراوە و دەبێت مرۆڤ بە هەموو تواناییەکی لە هەوڵی دانەوەی پاداشتی بێت تا لە ژیاندا مابێت، ئینجا هەندێک مرۆڤ هەنە کە خاوەنی ئەدگار و خاسییەتەکانی فێڵبازی و تەڵەکەبازی و دزیاری و کاری لە خشتەبردن و دەستبڕی و قۆڵبڕی و قەرز کۆنی و بەدڕەفتاری و...تاد بێت، هەموو کەس خۆی لێ بەدوور دەگرێت و لەگەڵ کەس مامەڵەی ڕاست و ڕەوان نابێت بۆ ئەو جۆرە کەسانە کوردەواری وتویەتی: لەگەر داکی خۆی ساغ نییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!