پیرێژنی لە کیری زل دەترسێنێ
وتراویشە: پیرەژن لە کیری قەوی ناترسێ، پیرەژن، پیرێژن، ئەو ژنەیە کە ژیانی خۆی بەسەربردووە و کەپەک و ئاردی خۆی دابێشتووە و ڕێشتووە، گەنم و دانەوێڵەی جواڵی خۆی خواردووە، جەواڵی خواردووە و هەمبانەی ماوه، یان کوێستان و گەرمیانی کردووە، سەرما و گەرمای بینیووە، ڕۆژگار چرچ و لۆچی بۆ پەیداکردووە، ئەزموون و شارەزایی و کارامەیی و دونیادیدەیی بۆ پەیدابووە، لە زۆر بوارانی داوە و قاچی تەڕ نەبووە، لە ڕووی جەستەییشەوە شووی کردووە و مێردی بینیووە و ڕاتەورێنراوە و ئەو دیوو و ئەو دیوو کراوە و تەکانی تووند و چووکی ڕەق و ئەستوور و پان و درێژی گاز لێگرتووە و هەڵگرتووە و قووتداوە و نوشتاندۆتەوە، وەکوو شێخ ڕەزای تاڵەبانی فەرموویەتی خاوەنەکەی کردووە بەگەماڵی دز،:
هەر قوز قوزت بوو ئەوەتانێ قوز
لە پاڵی کەوتووی وەک گەماڵی دز
ئەو ئیدیۆمە کە لە کوردەوارییدا هاتوووە بۆ ئەو بەکاردەهێنرێت کە کەسێک بە کارێک ناترسێنرێت کە ئیش و پیشەی خۆی بێت بۆیە لە ناوچەی #موکریان# دەوترێت: پیریژنێ لە کیری زل دەترسێنێ.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 51 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!