یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی لەنێو هۆڵی داخراوی کۆچکردوو فایەق قەسابی تایبەت بە #یانەی وەرزشی سلێمانی# دوا جەولەی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەری ئەنجام دا و لەسەر ئاستی خونچەکان و دوای بەشداری 20 یاریزان کە بە شێوەی خول ڕکابەرییەکانی بەڕێوەچوو دواجار #محەمەد دلاوەر 01#ی یاریزانی تیمی خونچەی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان #هەردی ئەحمەد 01# ڕاهێنەری فێرگەی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم خولە ماوەی یەک مانگی خایاند کە خۆشبەختانە یاریزانانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانیان ڕکابەری بکەن و ئەنجامەکانیشمان شاهیدی سەرکەوتنەکان بوون کە لە دوایی ڕکابەرییەکی بەهێز محەمەد دلاوەری یاریزانی تیمەکەمان توانی لەنێو 20 یاریزان پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!