جوانییە پشتی نەگیرایه
لە شێخ بزێنی خواروو و #سلێمانی# دەوترێت: باڕۆکەی نەگایراو، لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# دەوترێت: جوانی مایینە پشتی نەگیرایە، بێچووی ماین پێی دەوترێت: جوانی ماین، جوانوو، بارهێنانی جوانوو ماین بۆ ڕەوکەوانێ لەبارترە وەکوو ماین و پیرە بارگیری، ئەو جوانووە ماینەی پشتی نەکردبێت و کەس سواری نەبوو بێت و پشتی نەگرتبێت بۆ پەروەردە و گۆشکردن و ڕامکردنی زۆر پەسەندە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کچێک کە تازە پێ دەگات و هێشتا دڵی نەچووبێتە سەر کوڕەلاوان و کەس داخوازی نەکردبێت و کورت و کرمانجی قلی کەس نەبێت و دڵی گڕ نەدرا بێت، بۆ ئەو جۆرە کیژانە وتراوە: جوانییە پشتی نەگیرایە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 90 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!