میزم ڕوو لە با کردووە
میز: پاشەڕۆیەکی شلەیە لە ڕێگەی ئەندامی زاوزێوە فڕیدەدرێتە دەرەوەی جەستە، میزکردن: کردارێکی فسیۆلۆجییە و هەموو زیندەوەر و گیانلەبەرێک و مرۆڤێک دەیکات، میز لە ئەدەبیاتی کوردی وەکوو سوکی و بێ ڕێزی شیخ ڕەزای تاڵەبانی وەسفی چایەکەی شێخ غەفووری مامی دەکات و دەڵێت:
چایەکەی مامە غەفوورم زەردە وەک میزی نەخۆش
ئیحتیاج ناکا بە ئاگر هەر بەدوو تڕ دێتە جۆش
چویتە ناو ئیدیۆمەوە و وەکوو کەرمیزە، ئەگەر میز بە شتێک دابکرێت دیارە ئەو شتە بێ کەڵک و بێخێرە و هەر بۆ ئەوە باشە میزی پێدا بکەیت، وەکوو چۆن دکتۆر #فەرهاد پیرباڵ# لەناو بازاڕی هەولێرێ دەیگۆت: میز بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەکەم، لێرەدا ئەو ئیدیۆمەش بەکارهاتووە کە کەسێکی ڕەمەکی و خەڵکی ڕەشۆکی، کارێکی وەکوو ڕووبەڕووبوونەوە بەرانبەر ئاغا و دەرەبەگ و کێخوا و دەسەڵاتێکی زۆردار ئەنجام بدات و بۆی دەرنەهێنێت و کاری لەنگ بکات بەگرفتارییەوە دەڵێت: میزم ڕوو لە با کردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 32 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!