هەورازە خەتە
شاعیری گەورەی کورد #هەژار موکریانی# فەرمویەتی: ڕێگەت هەورازە، نەقیزەت دەوێ، دەک پیرۆزت بێت کورتانی تازە، هەورازە خەت لە لاپاڵەکاندا کە بە هەوجاڕی زەوی کێڵدراوە گوێدرێژ و ئەسپ و ئێستر و گا و ڕەشەوڵاغەکان بۆ خەتی هەوراز ماندوو دەبوون بەتایبەت بۆ خەتێک کە زەوییەکەی بەردەڵان و زوور و بەرداوی بێت، لەلایەک گایەکان بەرەو هەوارز نایانتوانی بڕۆن، لەلایەکی تریشەوە بەردۆچکە دەهاتە بەر گاسنی هەوجاڕی و کولی دەکرد و هیچ گایەکیش بەهۆی گیربوونی ئەو گاسنەوە هەوجاڕەکەی پێ ڕاناکێشرا، جگە لەمانە جوتیار-جۆتیارەکەش پەکی دەکەوت، هەموو ئەمانە بوون بە ئیدیۆم و بۆ کارێکی زەحمەتی و قوورس و گران کە تاقەتی مرۆڤ بپڕوکێنێت کورد وتویەتی: هەورازە خەتە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!