پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,571
وێنە
  109,806
پەرتوک PDF
  20,254
فایلێن پەیوەندیدار
  103,964
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
سیاسەتی پارتی و یەکێتی لە شەترەنجەکەی سەدردا
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سیاسەتی پارتی و یەکێتی لە شەترەنجەکەی سەدردا

سیاسەتی پارتی و یەکێتی لە شەترەنجەکەی سەدردا
=KTML_Bold=سیاسەتی پارتی و یەکێتی لە شەترەنجەکەی سەدردا=KTML_End=
#دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین قەرەداغی#

لە شەترەنجی دەسەڵاتخوازیدا، رەوتی سەدر گراند ماستەرەکەیە و یاری بۆ بردنەوە دەکات، بە هەر باج و نرخێک بێ. هێزە سوننەکان لە خولی یەکەمەوە دەرفەتیان قۆستەوە و بە براوە لێی دەرچوون. لایەنی کوردیش هەر لە دەستپێکدا باجێکی گەورەیان دا، بە لاوازی چوونە یارییەکەوە، نەخشە گەورەکەیان لەبیرکرد و کەوتنە سیاسەتی یەکلاکردنەوەی دەسەڵاتی ناوخۆیی. ئەگەر لەوەدا بەردەوامبن، خولی دووەم کەمەرشکێن دەبێ. خۆشبەختانە، دەرفەت ماوە هەتا بە براوە، یان هیچ نەبێ بە کەمترین زیان، لێی دەرچن. بۆ ئەوەش، تێگەیشتن لە دینامیەتی جیهانی شیعە زۆر گرنگە.

=KTML_Bold=ماڵی شیعە و جیهانی شیعە=KTML_End=
پێشڕەوێتیی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە عێراق، بە میکانیزمێکی ئاڵۆز، لەنێو ماڵی شیعەدا یەکلا دەبێتەوە. براوەی هەڵبژاردن دەبێتە سەردار، بەڵام دوا بڕیار لەسەر پێکهاتەی حکومەت بە تەنیا لە دەست هێزی براوەدا نییە و بگرە لەنێو ماڵی شیعەی عێراقیشدا نییە، بەڵکو کۆمەڵێک دامەزراوەی نەبینراو لە جیهانی شیعەدا (لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق) خاوەنی دۆزەکە و خاوەنی دواقسەن. ئەوانە بریتین لە:

(أ) مەرجەعیەتی نەجەف و دامەزراوە ئایینییەکانی دیکەی شیعەی وەک حەوزە و توێژی نوخبە و کۆمەڵانی خەڵک.
(ب) لایەنە سیاسییەکانی وەک رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتاریەکان) و توێژی سیاسی و هێزەکانی دیکە.
(ج) دامەزراوەکانی دەسەڵات لە دەوڵەتی ئێران و مورشیدی باڵا و حەوزەی قوم و حیزبوڵڵای لوبنان و هی دیکە.

دوای سەدان ساڵ لە هەژموونی حوکمی سوننە لە عێراق، یەکەمجارە (لە دوای رووخانی رژێمی سەددام) حوکمی شیعە بەسەر عێراقد دەسەپێندرێ. دامەزراوە و مەرجەعەکانی جیهانی شیعەش، کە خۆیان بە پارێزەری ستراتیژ و بەرژەوەندی باڵای شیعە دەزانن، بەنیاز نین لە ئایندەدا رێگە بە هێزێکی خۆماڵی بدەن کە چەنگی شیعە لە حوکمڕانی عێراقدا شل بکات. بەڵێ، هەر یەکێک لەو دامەزراوە و مەرجەعانە هەمەپێکهاتە و هەمەبۆچوونن و چەندین چەقی بڕیاردانیان تێدایە. پۆڵەسیان بۆ کاری رۆژانە و کورتخایەن جیاوازە و بگرە بەرژەوەندی تایبەتیشیان جیاوازە یان دژبەیەکە، بەڵام لە ئاستی ستراتیژ و هەڕەشەی چارەنووسسازدا کۆکن و بڕیارەکانیان تەواوکەری یەکترە. هەژموونی دەستەجەمیعیشیان، کە لە کاتی پێویستدا دەیخەنە گەڕ، لە ژمارەی کورسیەکانی هەر هێزێکی شیعەی عێراق مەزنترە.

بەو مانایەش جیهانی شیعە رێگە بە رەوتی سەدر نادات کە هاوپەیمانێتیەکەی لەگەڵ پێکهاتە غەیرە شیعەکان لەسەر حیسابی بەرژەوەندیی باڵای ئێران و باقی شیعەکاندا سەر بگرێ. رێگە نادەن کاریگەریی هێزە ئیقلیمییە نەیارەکانیان، وەک تورکیا و عەربە سوننە مەزهەبەکانی کەنداو، بخرێتە سەر هێزە سوننیەکان یان کوردییەکان بۆ ئەوەی عێراق لە چەنگی ئێران دەربێنن؛ یان عێراق، بەپێی ئەجێندایەکی دەرەکی نەیار، بخەنەوە باوەشی جیهانیی عەرەبی سوننە بە قووڵاییە نێودەوڵەتییەکەیەوە.

جا ئەگەر دامەزراوەکانی جیهانی شیعە، بە تایبەتی ئێران و نەجەف، لە قۆناخی ئێستادا وەک چاودێر رەفتار بکەن و دواتر رێگە بدەن سەدرییەکان لەگەڵ پارتی و زۆربەی سوننەکان حکومەتێک پێکبهێنن، مانای ئەوە نییە کە هەر بە چاودێر دەمێننەوە. بەڵکو ئاماژەکان و هەڕەشەکان وا دەگەیێنن کە هاوتەریب، بە هاوکاریی ئیتارییەکانی عێراق، بە سیستماتیکی کار لەسەر شکستپێهێنانی ئەو جۆرە حکومەتە دەکەن. رێگە بە گۆڕانکاری و چاکسازی نادەن و کارێکی وا دەکەن کە لەمەودایەکی کەمدا حکومەت هەڵبوەشێتەوە و سەرلەنوێ حکومەتێکی نوێ یان هەڵبژاردنێکی نوێ بێتە کایەوە.

=KTML_Bold=بیرکردنەوەی سەدرییەکان=KTML_End=
سەدرییەکان ئەو راستیانەی سەرەوە باش دەزانن. دەشزانن کە بەلای جیهانی شیعەوە، یەکگرتنەوەی ماڵی سوننە مانای هەڵسانەوە و باڵادەستیی جیهانی سوننەیە لە عێراق و سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەی چارەنووسسازە لەسەر حوکمی شیعە. هاوکات زاڵبوونی دەسەڵاتی کوردی لە حکومەتی بەغدادا بە مەترسی دەزانن. بێجگە لە رەوتە تەسکبینە نەژادپەرستییەکەی هەندێ کەس و لایەن بەرامبەر بە پێکهاتەی کوردی، عێراقییەکان هێشتا بە گومانن لە مەودای جیدیەتی لایەنی کوردی، بەتایبەتی هیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەهێزکردنەوەی عێراق و دەستهەڵگرتن لە مافی سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق.

سەدرییەکان نایشارنەوە کە متمانەیان بە نیەتی کوردی نییە و لەخۆشیان رانابینن بکەونە ژێرباڵی هاوپەیمانێتیەک کە دواتر مافی کوردیان بەسەردا بسەپێندرێت. لەترسی دەنگدەران و هێزە پۆپۆڵیستیەکان ناوێرن ماددەی 140 جێبەجێ بکەن، هەژموونی #حەشدی شەعبی# لە ناوچە جێناکۆکەکان نەهێڵن، یان بەشە بودجەی هەرێم بە ئاسانی بەدەستەوە بدەن. واتە چارەنووسی سیاسییان ناکەنە قوربانیی هاوپەیمانێتییەکی کاتی. بۆیەش، رەوتی سەدر بە جەختەوە بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ راکێشانی بەشێک لە سەرکردەکانی نێو ئیتارییەکان هەتا شەرعیەتی شیعی و زۆرینەی شیعی مسۆگەر بکات. ئەگینا، پێناچێ بەنیاز بێ کە بەبێ ئەوان حکومەت پێکبهێنێ.

=KTML_Bold=پاکێجی سازش=KTML_End=
لە گفتوگۆیەکانی نێوان ئیتاری و سەدرییەکان تەنیا سێ بژارە رەچاوکراوە، بەڵام چوارەمیش لە ئەگەردایە.

1- پاکێجی ئیتارییەکان کە سەرجەم هێزەکانیان، بە نووری مالیکیەوە، بچنە ناو حکومەت. شەش وەزارەت وەربگرن و مالیکی ببێتە جێگری سەرۆککۆمار و و مافی ڤیتۆشیان لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران هەبێ. تاوەکو ئێستا ئەو بژارەیە لەلایەن سەدرەوە رەتدەکرێتەوە.
2- پاکێجی سەدر: مالیکی جیابکرێتەوە و ئیتارییەکانی دیکە بچنە ناو حکومەتەوە، چوار وەزارەت وەربگرن و مافی ڤیتۆشیان لەسەر سەرۆکی حکومەت نەبێ. ئەوە جارێ لەلایەن ئیتارییەکانەوە رەتکراوەتەوە و جەخت دەکەنەوە کە بە بێ مالیکی نایەنە ناو حکومەتەوە.
3- پاکێجی سازش: مالیکی بکرێتە جێگری سەرۆککۆمار، بەڵام لەناو حکومەت پشکی نەبێ. هێزەکانی دیکەی ئیتارییەکان بێنە ناو حکومەت و چوار تاوەکو شەش وەزارەت وەربگرن، بەڵام هیچیان مافی ڤیتۆی لەسەر سەرۆکوەزیران نەبێت. رەنگە لە دواقۆناخدا هەر ئەو بژارەیەیان سەرکەوێ.

لەو نێوەدا بژارەی چوارەم لە ئارادایە، کە بریتییە لە پێکهێنانی حکومەت لەلایەن سەدر و پارتی و سوننەکانەوە. ئەوەش زۆر گرنگە، چونکە تەنیا لەو حاڵەتەدا پارتی دەتوانێ بەتەنیا بچێتە ناو حکومەتی بەغداوە و چانسی شەراکەت بۆ یەکێتی لاواز بکات و لە پشکەکانی پێشووی (وەک سەرۆککۆمار و وەزارەتەکان) بێبەشی بکات. ئەگەر بژارەی چوارەم نەهاتەدی و پاکێجی سازش سەریگرت، ئەوا ئیتارییەکان مەرجیان دەبێ بۆ بەشداریکردن، کە مەرج نییە لەگەڵ رێککەوتنی نێوان سەدر و پارتی هاوئاهەنگ بێ. خۆ سەدری و ئیتاری و سوننەکان پێیان گرنگە یەکێتی لە حکومەتەکەدا بێ، بۆیە لە مەسەلەی دانانی سەرۆککۆمار و وەزیرەکاندا بۆچوونیان جیاواز دەبێ.

=KTML_Bold=هاوپەیمانێتیی پارتی و رەوتی سەدر=KTML_End=
دیارە پێشتر رەوتی سەدر بۆ پارتی لێگەڕابوو کە یەکێتی رازی بکات و بیهێنێتە ژێر باڵی رێککەوتننامەکانەوە. لە سەردانی شاندە کوردییە هاوبەشەکەدا بۆ بەغدا، سەدرییەکان چاویان لەوە بوو کە یەکێتی هەمان رێککەوتنیان لەگەڵدا واژوو بکات. ئێستاش سەدرییەکان و بگرە سوننەکانیش تا رادەیەک نیگەرانن کە یەکتێی و پارتی لێکترازاون و کارەکانیان لێ قورس بووە، بەڵام بۆ خاتری بەرژەوەندیی پێشتریان، سەدرییەکان لە رێککەوتنەکەیان بەردەوامبوون. سەدرییەکان لە هاوپەیمانێتیی پارتی و سوننەدا تەنیا یەک مەبەستیان لا گرنگ بوو، ئەویش کە کوتلەی گەورە بۆ خۆیان زامین بکەن هەتا بەبێ رکابەر حکومەت پێکبهێنن. بۆیە شایانی سەرنجە کە سەدرییەکان پێویستیان بە پارتی و لیستی عەزم نەبوو، تەنیا پێویستیان بە لیستی حەلبووسی و (تەقەدووم) بوو بۆ ئەوەی ژمارەکانیان دەستبکەوێت.

بەو پێیە، ئەگەر لە خولی دووەمی شەترەنجەکەدا بەشێک لە ئیتارییەکان لەگەڵ یەکێتی بچنە ناو حکومەتەوە و سوننەکانیشیان لەگەڵدا بمێننەوە، رەوتی سەدر بەقەدەر جاران پێویستی بە هاوپەیمانێتیی پارتی نامێنێ. بۆ نموونە، لەکاتی دەنگدان بە سەرۆککۆمار، ئەگەر دەنگیان بە کاندیدی پارتی نەدا و لە دەرەنجامدا پارتی لە هاوپەیمانێتییەکەدا کشایەوە، سەدرییەکان زەرەرمەند نابن، چونکە بۆشایی پارتی بە ئاسانی پڕ دەکەنەوە.

=KTML_Bold=نەخشە گەورەکە و تونێلە باریکەکە=KTML_End=
بێجگە لە سوننەکان، هیچ کام لە پێکهاتەکانی شیعە و کورد لە ئاستی نەخشە سیاسییە گەورەکەدا گەمەکەیان دەستپێنەکرد. بەڵام ململانێیەکانی نێو ماڵی شیعی ناگەنە ئەوەی چارەنووسی حوکمڕانیی شیعی لە عێراقدا بنکۆڵ بکەن. بەپێچەوانەوە، رەنگە لە دەرەنجامدا جۆرە رەوتێکی چاکسازی یان حوکمڕانی تۆکمەتر بێتە کایەوە و بەهۆیەوە دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکرێنەوە و ناوبانگی حوکمی شیعە بەرز بکەنەوە، بەڵام ململانێکانی نێو ماڵی کوردی مەترسیدارن، چونکە کوردستان بە گشتی دووچاری بارێکی جیۆسیاسی و ئەمنی چارەنووسساز دەبێتەوە کە بۆ هەرێمێکی لاواز مەترسیدار دەبێ.

پێش و پاش هەڵبژاردنەکانی ئەو دواییە، گوتاری یەکێتی و پارتی و حیزبەکانی دیکە دڵخۆشکەر بوو. براوەکان دڵنەواییان دەدا کە بە خاکییانە مامەڵە لەگەڵ دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن دەکەن و یەکڕیزی دەپارێزن و بە دەستەجەمعی لە بەغدادا داکۆکی لە مافی هەرێمی کوردستان دەکەن. پارتیش وەک براوەی یەکەم، پێگەی لەوانی دیکە بەهێزتر بوو بۆ ئەوەی سەرکردایەتی لۆبی کوردی بکات. کەچی ئەوەی رووی دا، بە پێچەوانە بووە هەتا ئێستا. لەوە دەچێ کە دوو حیزبە براوە سەرەکییەکە، پارتی و یەکێتی، چاویان لەسەر نەخشە گەورە گشتگیرەکە و بەرژەوەندییە باڵاکان لاچووە و لەجیاتیان چوونەتە ناو تونێلێکی تەسکەوە و ئاراستەی تیرەکانیان و تەوژمی کێبڕکێکی دەسەڵاتیان روو لەناو ماڵە. لەجیاتی ئەوەی بەغدا شانۆی خەبات بێ بۆ دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان، کەچی هاوپەیمانێتییە کلاسیکییەکەیان و رێکەوتننامە کۆنەکانیان بەیەکجاری هەڵوەشاندەوە و وا لەسەر لاوازییەکانی یەکدی کار دەکەن.

ئەو دوو حیزبە لەگەڵ یەکدی راهاتوون کە هەمیشە بەو جۆرە دینامیەتەی (هاوکاری - ناکۆکی) مامەڵەیان لەگەڵ یەکتردا کردووە. ترسێک هەیە کە ئەگەر پێش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەو دوو حیزبە رێک نەکەون، رەنگە دواتر لە هەرێمی کوردستاندا زیاتریش لێک بترازێن و ئەزموونی دوو ئیدارەیی هەتا ئاستی ریشەیی دووبارە بکەنەوە، بەڵام مەرج نییە ئەو دەرەنجامە بێتە دی. پارتی و یەکێتی سەلماندوویانە کە دەتوانن بەرەکانی ململانێیان جیابکەنەوە و لە هەندێکیاندا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەماهەنگ بن و هاوکاریی یەکتر بکەن و لە بەرەی دیکەشدا هەتا ئاستی یەکتر سڕینەوە ململانێی دەسەڵات بکەن.

بەڵام هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرفەتێکی مەزنی هێناوەتە کایەوە بۆ سەپاندنی مافەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بەغدا، گواستنەوەی پەیوەندیی نێوان #هەولێر# و بەغدا بۆ قۆناخێکی نوێ، بۆ ریشەکێشکردنی قەیرانە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان کە زۆربەیان لە بەغداوە سەرچاوە دەگرن و هەر لەوێش چارەسەر دەکرێن. لەوەش گرنگتر، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەلایەوە گرنگە کە هەرێمی کوردستان بەهۆی یەکڕیزییەوە سەقامگیر بێ و لەهەناودا بەهێز بێ و لە بەغدا شەریکێکی کاریگەریان بێ.

بەوپێیە، هێشتا درەنگ نییە پارتی و یەکێتی ئەو رەوت و ململانێ کەمەرشکێنە هێور بکەنەوە. هەرچی زووە گفتوگۆیەکی جیددی، بە نیەتی سازش و رێککەوتن و سەرخستنی دۆزی هاوبەش، دەستپێبکەن و سەرلەنوێ لەسەر پارسەنگێکی نوێ رێک بکەونەوە. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 29-01-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-01-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 19-09-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 19-09-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 19-09-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 4 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کەسایەتی
شێخ عەلی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
15-09-2024
زریان عەلی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  537,571
وێنە
  109,806
پەرتوک PDF
  20,254
فایلێن پەیوەندیدار
  103,964
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,640
کەسایەتی 
5,128
شەهیدان 
2,545
پەڕتووکخانە 
1,298
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
884
جهـ 
606
وێنە و پێناس 
388
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
34
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   رێژە 
235,241
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
کەسایەتی
شێخ عەلی
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
پەڕتووکخانە
مرنا ڕەش
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.64 چرکە!