کافری حەفت دینان
ژمارە حەوت زیاتر بۆ جەختکردنەوە دێت یان بۆ بەزۆر نیشاندانی دیاردەیەک یان بەراورد کارییەک، بۆ نموونە کەسێکی بێ ئایین و باوەڕ (بێ دین و ئیمان)، کافرێکی کاسنجی کافرەشینە و دڵی وەکوو بەردی لێهاتووە بەرانبەری ئایینەکان، لە فۆلکلۆری کوردیشدا یار بووە بە کافر وەکوو چۆن #حەسەن زیرەک# فەرمویەتی:
کافری بێ دین و ئیمان بۆچ ئەمنت وەلاناوه؟
لێرەش ئەگەر کەسێک بڕوای بە هیچ ئایینێکی ئاسمانی و دانانی بیری مرۆڤەکان نەبێت وەکوو ئایینەکانی: ئیسلام، مەسیحی، جوولەکە، سابیئەیی و زەردەشتی و ئێزیدی و کاکەکی و ...تاد)، بۆ گوزارشت لە زۆر بێ دینییەکەی لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: کافری حەفت دینان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 112 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!