ناو: حەمەد
ناوی باوک: ڕەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1942
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-07-1974#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #چیوە#ی خواروو سەربە دەڤەری #بێتواتە#، #ڕانیە#
شوێنی شەهیدبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
حەمەد ڕەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین عەلی. لە ساڵی 1941 لە گوندی چیوەی خواروو سەربە دەڤەری بێتواتە لە دایکبووە، گوندنشین بووە سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندر بووە، خاوەنی کوڕ و کچێک بووە بەناوەکانی ئیسماعیل و سافیە.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە مەحمود کاوانی کردووە و لە هێزی سەفینی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە.
ساڵی 1965 دەگوازرێتەوە بۆ هێزی بێتواتەی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەو کاتەدا عەلی شەعبان فەرماندی هێزی بێتواتە بووە، هەروەها حەمەد ڕەسوڵ پلەی سەردەستە لە هێز وەرگرتووە، سەنگەرەکانیان لە شێخ زەرد و چواردەوری شارۆچکەی کۆیە بووە.
لە ڕێکەوتی 01-07-1974 هێرشی فراوانی ڕژێمی #بەعس# دەستی پێ کردووە، سەرەتا بە چڕی تۆپبارانی سەنگەرەکانی شێخ زەرد و چواردەوری شارۆچکەی کۆیەیان کردووە، لە سەنگەری شێخ زەرد تۆپێک بەر حەمەد ڕەسوڵ کەوتووە و سەرەتا بەسەختی بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوای یەک کاتژمێر شەهید بووە.[1]