- مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەندامێکی سەرکردایەتی و پەرلەمانتارێکی حزبەکەی لە ڕاگەیەنراو و لێدوانی توندیان لەسەر پارتی بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاگاداردەکاتەوە و ئەوانیش دەڵێن لە قسەکانیان پەشیمان نین، پەرلەمانتارەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەر هەڵوێستەکانی سوورتر دەبێت، چونکە خوێنی بۆ بەخشێوە.
- فەرمانداری گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێگە نادەن هیچ کەسێک، یاخود هیچ گروپێکی چەکدار لەژێر هەرناوێکەوە بێت بکەوێتە ڕۆژئاوای کوردستانەوە و تەئکیدیشی کردەوە کە ئەوانەی لەهەوڵدانێکی بەو شێوەیەدان لەچوارچێوەی یاسا ڕووبەرووی لێپرسینەوە دەبنەوە.
- لەسەر سکاڵای کەسوکاری "ئارام بایز" کە لە خۆپیشاندانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی قەزای کەلاردا شەهید کرا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسی ناوچەیەکی پارتی لە کەلار و ئەفسەرێکی ئاسایشی پارتی دەرچووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,553 جار هاتیە دیتن