ناو:عەباس
ناوی باوک: عەلی
نازناو: کەمەندی
عەباسی کەمەندی کوڕی عەلی
لە #01-01-1952# لە جەورئاوا لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.
هونەرمەند کەمەندی جیا لە هونەری مۆسیقا، شارەزایی زۆری لە بواری نەقاشی، شانۆ و سینەما و ئەدەبیاتی کوردیدا هەبووە و ماوەی 35 ساڵ لە ڕادیۆ دەنگی شاری سنە بێ وچان کاری کردووه.
لە تەمەنی 23ساڵیدا ژیانی هاوبەش دەستپێدەکات و باوکی کوڕێک و دوو کیژه.
سەرەتایی هەفتاکانی سەدەی 20 لەگەڵ خاتوو #شەهێن تاڵەبانی# گۆرانیی بەناوبانگی سەبری تۆمار دەکەن.
$بەشێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند عەباسی کەمەندی$
1. چوار ئەلبوومی گۆرانی بەناوەکانی گەلاوێژ، هەورامان، پرشەنگ و کیژی کورد.
2. پەرتووکی ئەدەبیات و فۆلکلۆری کوردستان، کە شەش هەزار لاپەڕەیە و لە پەرتووکخانەی فەرهەنگیی تاران پارێزراوە.
3. پەرتووکی چوار ڕۆمان.
4. پەرتووکی دەقی 30 فیلمی درێژ و کوورت.
5. دوو پەرتووکی هۆنراوەی بە زمانەکانی فارسی و کوردی.
6. کێشانی نزیکەی 100 تابلۆی جۆراوجۆر.
لە ڕێکەوتی #22-05-2014# کۆچی دوایی کردووە. [1]