ناوی تەواو: خالید مەحمود
1956 لە گوندی #بانی بنۆک#ی بناری #سورێن# لەدایکبووە.
- سەرۆکی خێڵی #غەوارە# بوو.
1974 پەیوەندیی بە شۆڕشی کوردەوە کردووە لە ناو (#کۆمەڵەی ڕەنجدەران#)دا. لە ڕێکەوتی 15-08-1976 بووەتە پێشمەرگە.
پلەی خوێندەواریی تا شەشەمی سەرەتاییە.
- لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا و لەسەردەمی حوکمڕانی ڕژێمی بەعسدا موستەشار بووە و هەروەک بۆ چەند ساڵێک ئەندامی مەجلیسی تەنفیزی بووە و لەو ماوانەشدا پێنج میدالیای ئازایەتی، (نوط الشجاعة)ی لەلایەن #سەدام حسێن#ەوە پێدراوە.
- پاش ڕاپەرینەکەی 1991یش، ناوبراو لە ڕیزەکانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#دا کاریکردوەو پاش دورکەوتنەوەی لەو حیزبەش، لەم چەند ساڵەی دواییدا سەرقاڵی کاری بازرگانی و بەڵێندەرایەتی بووە.
رۆژی 23-02-2013 لە سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 16,436 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!