تەیموور کوڕی ڕەزای بانیارانییه، لەساڵی 1830 لەئاوایی بانیارانی کرماشان لەدایکبووه. وەکو خۆی دەڵێ لەگوندی تووت شامی پێگەیشتووه. خوێندنی سەرەتایی لەبانیاران و دواتری لەتووت شامی بووه، ئینجا چۆتەکرند و لەنزیکەوەئاشنایەتی لەگەڵ یارسانانی خەڵکی حەق پەیدا کردووه، پەڕتووکی سەرەنجام و وێژەیەیاتی ئایینی دیکەیانی خوێندۆتەوه.
لەتەمەنی بیست و یەک ساڵیدا تەیموور لەلەشکری مەلک نیازخانی گۆران بووەبەسەرباز. لەساڵی 1852 کەتورکمانەکان هێرشیان بردەسەر شاری تاران و تاڵانیان کرد، تەیموور بەخۆی و لەشکریەوەتورکمانەکانی تەفروتوونا کرد تارانی ڕزگار کرد. ئەمەبووەهۆی ئەوەی لەشکرەکەلەلایەن ناسرەدین شای قاجارەوەپاداش بکرێ. بەم جۆرەلەشکرەکەلەسەر داوای شا لەتاران مایەوەو ئیتر تەیموور خەریکی ڕێبەری خەڵکی حەقی یارسانان بوو، بۆ ئەم مەبەستەجموجۆڵییێکی زۆری نواند.
نەیارانی تەیموور کەوتنەبەربەرەکانی و ڕاوەستان لەڕووی. لەدوای بوختانێکی زۆر لەلایەن ناسرەدین شاوەگیرا و خرایەبەندیخانەوه. ماوەیێک بەزیندانی لەتاران مایەوەئینجا گوێزرایەوەکرماشان. شەش مانگێک لەو شارەدا لەبەندیخانەمایەوه، ئەوجا بەفەرمانی شا بەتاوانی زندیقی و دەرچوون لەئایینی ئیسلامی لەساڵی 1856 لەسێدارەدرا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,912 car hatiye dîtin