ساڵی 1978 لە شاری مەریوان لەدایکبووە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە80 هەزار بەیت هۆنراوەی لە بواری ئایینیدا هۆنیوەتەوە.
مورادی خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی فارسی.
تۆفیق مورادی قورئانی وەرگێڕاوە و پێکهاتووە لە18 هەزار بەیت هۆنراوەی کوردی کە 12 زاراوەی جۆراوجۆری زمانی کوردی لەخۆگرتووە. کارەکانی شیکردنەوە و هەروەها وەرگێڕانی قورئان بە هۆنراوە بۆ سەر زمانی کوردی ماوەی 14 ساڵی خایاندووە.
بەشێک لەتایبەتمەندییەکانی ئەم وەرگێڕانە لە قورئان بریتین لە: هێنانی ناوی تەواوی سوورەتەکان بەشێوەی هۆنراوە و دانانی ناوی سوورەتەکان لەدەستپێکی قورئانەکە و هەروەها کەڵک وەرگرتن لەزمانێکی ساکار و ڕەوان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان ک ەلەهەر قۆناغێکی زانستیدان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,613 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!