یەکێکە لە ژنە ناودارەکانی ناوچەی لوڕستان، ڕابەرایەتی شۆڕشی پشتکۆی کرد. خاوەنی سوپایەکی گەورە و پڕچەک بووە، هەروەک چۆن خۆی خاوەنی بیروباوەڕی پاکو بێگەرد بوو. کۆششی کردووە لەپێناوی ئازادی و سەربەستی نەتەوەی کورد دا، ڕەزا شا توانی بەفڕو فێل (شا موراد خان) ی برای شەهید بکات، شەهیدبوونی براکەی هانیدا زیاتر بڵێسە بەشۆڕشو خەبات و تۆڵەسەندن لەدوژمن بدات، لەنامەیەکیدا بۆ شێخی نەمر داوای کردووە کە هێزو توانایان یەکبخەنو پەلاماری هێزی دوژمن بدەن. دوای ئەوە سوپای شا زۆر دڕندانە پەلاماری ناوچەی پشتکۆی داو دەستیانکرد بەکوشتنو بڕینو تاڵانکردن، قەدەم خێر پێنج ساڵ قارەمانانە دژی سوپاکەی شا جەنگی کرد، کاتێک دوژمنان زانیان شەڕ لەگەڵیا سوودی نییە، بیریان لەفێڵ و پیلان کردەوەو توانیان دوو بەرەکی بخەنە ناو خێڵەکانی ئەو ناوچەیە، لەئەنجامی خیانەتکردنو بەڵێنپێدان بە لێبوردنی گشتی توانیان شۆڕشەکە سەرکوت بکەن.
ڕەزا شا لەگەڵ نامەکەیدا بۆ قەدەم خێر قورئانێکی نارد تا باشتر بڕوا بەو لێبوردنە بکەن کە بۆی دەرکردوون. تەنانەت نەک هەر سەر لەشکرەکانی قەدەم خێر باوەڕیان پێکرد، بەڵکوو قەدەم خێر خۆیشی باوەڕی بە ڕەزا شا کردو خۆیان دا بەدەستەوە.
پاشان ڕەزا شا (17) کەسی لە بەرپرسەکانی ئەو شۆڕشە لەسێدارەداو قەدەم خێریشی زیندان کرد.
سەرچاوەکان ئەڵێن قەدەم خێر دوا ڕۆژی ژیانی لە زینداندا بەسەر بردووە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 21,946 car hatiye dîtin