ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی، بانگخواز، بانگەشەکەری عوسمانییەت، پان-تورکیزمچی و بیرمەندێکی تورکە. باوکی گویلەن لە ساڵی 1941دا وک موختاری گوندەکەیان ھەڵدەبژێردرێت، ئەوکات بەناوی محەمەد فەتحوڵڵا ە و ناوی تۆمار دەکات، بەم پێەش لە سەرچاوە فەرمییەکاندا بە27ی نیسانی 1941 تۆمارکراوە.
فەتحوڵڵا گویلەن کوڕی ڕامز ئەفەندی ناوێکە، بە زانست و ئەدەب و ئایین، دایکی ڕەفیعە خانم خانمێکی ناسراو بووە بە خواناسی و ئایین پەروەری، دایکی ھەڵساوە بە فێرکردنی قورئان بە کوڕەکەی کە چووە سەروو چوار ساڵییەوە، لە نیوەی شەودا لە خەو بێداری ئەکردەوە و قورئانی فێر دەکرد.
ماڵی باوکی میوانداری ھەموو زانا و سۆفیگەرە ناسراوەکانیان دەکرد لە ناوچەکەدا، بەمەش فەتحوڵڵا گویلەن لە ناو کۆڕی زانایاندا دادەنیشت و گوێی لێدەگرتن، باوکی فارسی و عەرەبی فێرکرد.
لە خوێندنگەی ئایینیدا دەیخوێند لە منداڵی و گەنجیدا دەڕۆیشتە تەکیەوە و لەگەڵ زانستە ئایینییەکاندا پەروەردەیەکی ڕۆحی دەکرا، ھەروەھا خوێندنی زانستەکانی تر و فەلسەفەی لەبیر نەکرد، لە ماوەی ساڵەکانی خوێندنییدا بە پەیامەکانی نوور ئاشنابوو و زۆر کاریگەر بوو پێی، کە بزووتنەوەیەکی نوێخوازی و نوێکەرەوەی گشتگیر بوو و بەدیعوزەمان سەعید نوورسی پێشەوایەتی دەکرد.
لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی تێروانینەکانی زیادبوون و ڕۆشنبیرییەکەی ھەمەچەشن بوو و ڕۆشنبیری ڕۆژاوایی دەخوێندەوە لەگەڵ بیرۆکە و فەلسەفەکانیان ھاوکات لەگەڵ فەلسەفەکانی ڕۆژھەڵات، ھەروەھا زانستە دانراوەکانی دەخویند وەک فیزیا و کیمیا و زانستی گەردوونناسی و زیندەوەرزانی و ھتد.
کاتێک فەتحوڵڵا گویلەن گەیشتە تەمەنی 20 ساڵی دانرا بە ئیمامی مزگەوتی ئوج شەرەفلی لە شاری ئەدەرنە، کە دوو ساڵ و نیوی تێدا بەسەر برد.
دەستی کرد بە ئیش بانگەوازەکەی لە ئیزمیر لە مزگەوتی «کەستانە پازاڕی» لە خوێندنگەیەکی لەبەرکردنی قورئانی تایبەت بە مزگەوتەکە، پاشان وەک ئامۆژگارێکی گەڕۆک ئیشی دەکرد، ھەموو ناوچەکانی ڕۆژاوای ئەنادۆڵ دەگەڕا لە و تار و ئامۆژگارییەکانیدا ڕێگەی ئیسلامی بۆ خەڵک ڕوون دەکردەوە.
خاوەنی چەندین کتێبە کە بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراوە، کتێبەکانی کتێبی ڕێنمایی ئایینی و مێژوویی و فیقیین. خاوەنی پرۆژەی خزمەتە، ئەم پرۆژەیە پڕۆژەیەکی ئیسلامی میانڕەوە کە لەڕێی کردنەوەی کۆلێژ و قوتابخانە و زانکۆوە ناوی پرۆژەکە دەگەیەنرێت بە جیهان. لایەنگرێکی زۆری هەیە هەم لەناوە و دەرەوەی تورکیا.
ساڵی 2016 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان فەتحوڵا گویلەن و شوێنکەوتوانیی بە ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتبار کرد بەم شێوەیە بەشێکی زۆر لە شوێنکەوتووانی زیندانی و دەربەدەر کران.
هاوکات شایەنی باسە جەندین قوتابخانە و زانکۆی سەر بە بزووتنەوەی خزمەت لە ناو کوردستان بوونی هەیە. وە چەندین شوێنکەوتەی کوردیان هەیە.