لە زمانی خۆیەوە:
ناوم حەمەرەشی ئەمینی کوڕی عەلی لە ساڵی 1333 دا لە گوندی نۆریاو هاتوومەتە دونیا و هەر لەویشدا خویندنەوەم دەس پێ کردوە و بە شێوەی ئازاد تا ناوەندیم تەواو کردوە - یانی (دیپلم) - ئیستاش موچەخۆری دایرەی ڕاهێنان وپەروەردەم (اموزش و پرورش) ولەشاری پاوە نیشتەجێم. هەرلەسەرەتای منداپێەوە هەستی خۆشەویستی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی لەنێودپما ڕیشەی کوتا هەر لەو دەورانەوە دەستم کرد بەگڕوگاپ و شتانێکم لەم بابەتەوە نووسیون کەلەسەرتاو،بەشیوی دەبڕگەی و کەلاسیکی دەستم پێ کردوەوپاشان لەبواری شیعری نویی سەردەمیش دا هەنگاوانیکم هەپ گرتووە ئەوەش بپێم هەرمانەکانی من تەنها لەگوتنی شیعردا بەربەس نەکراون بەپکو بەشیۆی نوسینیش لەبابەتی چیرۆک و ڕۆمان لێکۆپینەوەو لێکدانەوەی شیعر و ژیاننامەی شاعیرانی پێشوو، کۆکردنەوەی شیعر و ئاسارە چاپنەکراوەکانی بەشی هەورامی کە هەندیکیان هاوری لەگەپ ماموستای پایەبەرز و نووسەری کورد محەمەد ئەمین هەورامانی بەناوی گوپزاری هەورامان لە دو جەپدا بەچاپ گەیاندون هەروەهانوسینی جۆگرافیای هەورامان بە دو زبانی کوردی و فارسی و کۆکردنەوەو نویسنی شاهنامەی هەورامی لە داونزە جەڵددا کۆکردنەوەی شیعرە چاپ نەکراوەکانی میرزا عەبدولقادری پاوەیی و میرزاعبدالەپاوەیی (محروم) وەشیخ عەزیزی جانەورە، هەروەها چیرۆکەشیعری سلتان ئیبراهیم و نووش ئافەرین هی شاعیر بەناو بانگ خانای قوبادی وەچەندەها وتارو لێکۆپینەوە لە سەر ئەدەبی هەورامی کە زوربەیان لەگوڤارو ڕوژنامە کوردیەکانی ئەم دیودا بپاوکراونەتەوە هەنگاوانێکیشم لەبواری فیلم نامە نوسی و نمایشنامە هەپ گرتووە،هیوادارم ڕۆژی بیتەپێشێ کەتەواوی ئەو ئەسەرانەبخەینە بەر دەستی خوشەویستان و لایەنگرانی فەرهەنگ وئەدەبی نەتەوەیی.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,566 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!