ناوی بەکری کوڕی عەبدولکەریم ئاغای کوڕی عەبدولواحیدی حەوێزییە، مانگی 9ی ساڵی 1914 لە شاری #کۆیە# لە بنەماڵەیەکی ناودارو نیشتمانپەروەر لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی هەر لەوێ تەواوکردووە و ناوەندی و ئامادەیی لە بەغدا خوێندووە. پاشان چووەتە قوتابخانەی سەربازی و ساڵی 1936 بە پلەی (مولازم ثانی) دامەزراوەو دواتر شەش مانگ لە خولی مەدفەعییە خوێندویەتی.
بەکر ئاغا کە لە مێژووی وڵاتەکەماندا بە ڕەئیس بەکر (نەقیب بەکر) ناوی دەرکردووە، هەر لە منداڵییەوە هەستی نیشتمانپەروەری بەرزی هەبووە و ئەو سەردەمەش کە خوێندکار بووە لە بەغدا لە زۆر چالاکی سیاسیدا بەشداریکردووە و دواتر پەیوەندیکردووە بە حزبی هیوا-وە. کە شۆڕشی بارزانیش دەستی پێ کرد ڕەئیس بەکر لە ڕێی حزبی هیواوەو بە فەرمانی ئەو حزبە کۆمەکی ماددی زۆری بۆ دابینکردووە. لەناوەڕاستی چلەکانیشدا کە کۆماری #مەهاباد# دامەزرا، ڕەئیس بەکر پەیوەندی پێوە کرد و ڕۆڵێکیگەورەی بینی لە دامەزراندنی لەشکری ئەو کۆمارەدا کە دژی حکومەتی کۆنەپەرستی شای ئێران پێکهێنرا بوو.
ئەم تێکۆشەرە خاوەن هەڵوێستە، هاوڕێی شەهیدان #مستەفا خۆشناو# و #محەمەد قودسی# و عیززەت عەبدولعەزیز و ئەفسەرە کوردپەروەرەکانی تر، پاش نەمانی کۆماری مەهاباد، خۆی نەدابەدەستەوە و لە ناوچە شاخاوییە سەختەکانی کوردستاندا ماوەیەکی زۆر بەرگریی کرد. خوالێخۆشبوو بەکر ئاغای حەوێزی تا دوا هەناسەی ژیانی لە سەنگەری میللەتدا بووە و ڕۆژی 13ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1999 لە #سلێمانی# بۆ ئەبەدی چاوی لێکنا.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 6,687 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!