شاعیر (خانای قوبادی) لە ناوچەی دەرنێ لەدایک بووە، لە بنەماڵەیەکی خوێندەواردا پەروەردە کراوە، بە منداڵی لای مەلاکانی (هەورامان) خراوەتە بەر خوێندن. دواتر لە شاری (سنە) خوێندوویەتی، زۆر ناوچەی کوردستان گەڕاوە. لەدانانی هۆنراوەی شێوەی گۆرانیدا مامۆستا بووە، چەند چیرۆکێکی هۆنیوەتەوە لەوانە: شیرین و خەسرەو، یوسف و زوڵێخا، لەیلا و مەجنون، ئەسکەندەر نامە، حەوت بەندی خانا و دیوانی خانا. یەکێکە لەو شاعیرانەی گرنگی بەئازادی گەلی کورد داوە و ئەو هەستەی لە هەڵبەستەکانی دا دەردەکەوێت، شانازی بە کورد و زمانی کوردییەوە کردووە، ئارەزووی ڕێبەرێکی دادپەروەری بۆ گەل و کۆمەڵ کردووە، لەهۆنراوەیەکیدا دەڵێ: ئەگەر ڕژێمی کۆمەڵایەتی ڕژێمێک بێت بۆ سوودی کۆمەڵ زەوی دەبێتە بەهەشت، بە پێچەوانەشەوە وڵات وێران دەبێت و خەڵک ناحەسێتەوە. هۆنراوەی دڵداری و ئایینی و پێداهەڵدانی داناوە هەروەها دەردەکەوێت کە شارەزاییەکی بەرزی لە مۆسیقادا بووە، لە ساڵی 1747 لە تەمەنی 85 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 11,291 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!