سورەییا بەدرخان کوڕی ئەمین عالی بەدرخان سێیەمین خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان (قاهیرە / 1917- 1918) باوکی برای کامەران و جەلادەت بەدرخانە. ئەم ڕۆشنبیرە گەورەیە جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی و فەرەنسیشی بەچاکی زانیوە. فەرهەنگ و شارستانیەتی ئەوروپا بەئاشکرا بەنووسین و بەرهەمەکانیەوە دیارە. سورەییا بەدرخان هێندە بەناوبانگە کە ئینسکلۆپیدیای ئیسلام لەهەردوو چاپە ئینگلیزی و فەرەنسیەکەیدا باسی کردووە، ئەم ڕۆڵە تێکۆشەرەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان هەندێ جار بەناوی (د.بلەچ شێرکۆ) و هەندێ جاریش بەناوی (ئازیزی ئەحمەد)ەوە نووسین و بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە. ساڵی 1920 ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەپێکهێنانی ڕێکخراوی خۆیبوون کە لەقاهیرە دامەزرا. سورەییا بەدرخان بەدرێژایی ساڵەکانی 1908- 1938 ئاوارە بووە لە ئەستەمبوڵ و قاهیرە و حەڵەب و دیمەشق و بەیروت و عەممان و لەوڵاتانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و برۆکسل و قوبرس و ئەمریکا، هەمیشە دەربەدەر بووە و بەو پەڕی تواناوە هەوڵی داوە کێشەی کورد بەجیهان بناسێنێ. ساڵانی کۆتایی ژیانی لەپاریس بردۆتە سەر بۆ ئەوەی لەوێوە کە (دڵی ئەوروپا) یە باشتر خزمەتی نەتەوەکەی خۆی بکات. سورەییا بەدرخان ساڵی 1938 لەپاریس کۆچی دوایی کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,317 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!