ئەم ڕووناکبیرە گەورەیە بەڕەچەڵەک خەڵکی هەورامانەو لەگوندێکی سەربە شاری #سنە# لەدایک بووە و بنەماڵەکەی بەبنەماڵەی (موفتی زادە) ناوبانگی دەرکردووە.
محەمەد میهری لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا شاری سنە جێ دێڵێ و ماوەیەک لەئەرزڕۆم و چەند ناوچەیەکی تر درێژە بە خوێندن دەدات و ساڵی 1912 لەئیستەنبوڵ خوێندن لە (دار الفنون) تەواو دەکات.
هەر ئەو ساڵەش بەشداری کردووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی (هێڤی)دا. پاشان بووە بە مامۆستای تایبەتیی کوڕانی سوڵتان و دواتر لە ڕێی پارێزەرییەوە ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کرد.
ساڵی 1920 ژیانی هاوسەری پێکەوەناوەو یەکێک لە کوڕەکانی کە ناوی (سەڵاحەدین هیلا)یە کەدواتر بووە بەنووسەرێکی بەناوبانگی تورکیا. محەمەد میهری لە بواری ئەدەب و نووسینیشدا لێهاتوو بووە و لە گۆڤاری (#ژین# )ی ئەو سەردەمەدا گەلێ هەڵبەست و وتاری بڵاو کردووەتەوە و هەروەها بەڕێوەبەری گۆڤاری (کوردستان)یش بووە.
ئەم نووسەرە بەتوانایە سەرەڕای شارەزایی تەواو لەهەر چوار شێوە زمانەکەی کوردی، تورکی و عەرەبی و فارسیشی بەباشی زانیوە و بەو زمانانەش بەرهەمی بڵاو کردووەتەوە. بەداخەوە زوربەی بەرهەمەکانی و درێژەی ژیاننامەی ئەم ڕووناکبیرە کوردە پەرش و بڵاون و تەنیا هەر ئەوەندە زانراوە کە محەمەد میهری لە کۆتاییساڵەکانی ژیانیدا لە شاری ئەستەمبوڵ ئیشی پارێزەری کردووە و لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی بیستدا کۆچی دوایی کردووە.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,043 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!