ئاکۆ لەساڵی 1964 لەگەرەکی مەڵکەندی سلێمانی هاتۆتە دنیاوە. ساڵی 1981 بۆتە پێشمەرگەو بەشداری چەندین نەبەردوو پێکدادانی سەربازی کردووەو چەندینجاریش بەسەختی برینداربووە. تا ڕاپەرینی 1991 بەردەوام و بەبێ پچران پیشمەرگە بووە. لەدوای ڕاپەرین سەرگەرمی کارکردن و دابینکردنی بژێوی ژیانی بووە، ئەمە جگەلەوەی کە ئاکۆ ڕەش دەنگی خۆش و پر لەغوربەتی هەبوو، لەئاواز دانانیشدا دەستێکی باڵای هەبوو، ئاوازی بۆ گۆرانی چەند گۆرانیبێژێک داناوە لەوانە: جەمال شەریف، کامەران عومەر، سامان عومەرو چەند گۆرانیبێژێکی دیکە کە تائێستا تۆمارنەکراون. جگەلەوانەش چەندین شیعری سۆفیگەریشی نووسیوەو ئاوازی بۆ داناون، کاتی خۆی بەنیازبوو چەند گۆرانییەک تۆماربکات و وەک یەکەم بەرهەمی بیخاتە بازارەوە، بەڵام هونەرمەندێک بێزاریدەکات و ئیتر سوێند دەخوات نەچێتەوە بەلای هونەردا.
لەساڵانی 1977-1979 باشترین یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی سلێمانی بووەو لەتۆپی پێ، تۆپی دەست، سێباز، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
ئاکۆ هەرگیز خۆشەویستی نەکردووەو بە بەردەوامیش بەتایبەتی لەدوای ڕاپەرین هەمیشە بەگۆشەگیری و تەنیایی و بێدەنگی ژیانی دەبردەسەر.
بەرەنجی خۆی بژێوی ژیانی دابیندەکردو چاوی لەدەستی هیچ کەسێک نەبوو، لە 20-10-2006، پێشمەرگەی دێرین و هونەرمەندو ئاواز دانەری بەتوانا ئاکۆ مەحمود حەمە ڕەحیم (ئاکۆ ڕەش) بەهۆی نەخۆشی لەشاری سلێمانی گیانی بەخشی.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,264 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!