لە ڕۆژی 13-10-1944 دامەزراوە. سەرەتا لە گەڕەکی سابوونکەران بووە و پیرەمێردی نەمر لە ڕۆژنامەی (ژین) دا بانگەوازی کردنەوەی کتێبخانەکەی کردووە. لە ساڵی 1964 ئەم بینایەی ئێستا درووستکراوە، بۆ قۆناغی ئەو سەردەمە زۆر باش بووە، بەڵام پاش ئەوەی شاری سلێمانی وەک پایتەختی ڕۆشنبیری گەشەی سەندو زانکۆ و چەندین پەیمانگاو دەیان قوتابخانەو خوێندنگەی تیا دامەزراو چەندین دەزگای ڕۆشنبیریی لێ درووستکرا، بۆیە زۆر پێویست بوو کتێبخانەیەکی هاوچەرخ درووست بکرێت بۆ خزمەت کردنی بزووتنەوەی ڕۆشنبیری لە سلێمانی. بە سوپاسەوە بەڕێز د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پڕۆژە تایبەتەکانەوە پڕۆژەی فراوانکردن و نوێژەنکردنەوەی کتێبخانەی گشتی و دەوڵەمەندکردنی لە ڕووی کەرەستەو کتێبەوە گرتە ئەستۆ لە کۆتایی ساڵی 2002 تا مانگی حوزەیرانی 2004 خایاند. لێرەدا پێویستە ئاماژە بە ناوی ئەو بەڕێزانە بکەین، کە لە ساڵی (1944) ەوە تاوەکوو ئێستاکە لێپرسراوی کتێبخانە بوون. ئەوانیش ئەم بەڕێزانە بوون :
1- أ. ب. هەوری
2- موحەڕەم محەمەد ئەمین
3- شەوکەت محەمەد قادر
4- فەوزی ڕەشید
5- قادر محەمەد ساڵح
6- محەمەد عجێل
7- عەبدولکەریم عارف ئەحمەد
8- مەحمود ئەحمەد
9- عەبدوڵڵا عەبدولکەریم عەللاف
10- یاسین قادر بەرزنجی
11- ئاواز عەتا ساڵح (بە وەکالەت)
12- ئاری بابان
http://www.slemanylibrary.info
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 18,124 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!