زامدار ساڵی 1944 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە، ساڵی 1970 - 1971 بەشی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی بەغدای تەواوکردووە، 3 ساڵ و نیو فەرمانبەر بووە لە فەرمانگەی زەریبەی گشتی، 32 ژمارەی خەباتی قوتابییانی بڵاوکردۆتەوە، 7 ساڵ لە ئێستگەی کوردی بەرنامەی هەبووە، 144 ژمارەی گۆڤاری منداڵانی بە هاوکاری هاوسەرەکەی بڵاوکردۆتەوە، 46 بابەت و لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، لە ژمارە 9 تا ژمارە 545 ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی بەشی هونەری ڕۆژنامەی هاوکاری بووە، 7 ساڵ لە گۆڤاری بەیان سکرتێری نووسین بووە، 1 ژمارەی گۆڤاری شمس کوردستانی بە تەنیا دەرکردووە، 2 ساڵ مامۆستای کوردی بووە، 750 کۆری جیاجیای لە بەغدا و شارەکانی کوردستان ئەنجامداوە، 8 مانگ لاپەڕەی التقافة الکوردیةی ڕۆژنامەی ئێراقی ئامادەکردووە، 1970 بۆ 1981 لە هەرسی گۆڤار و ڕۆژنامەی بەیان و ڕۆشنبیری و هاوکاری بە 937 بەرهەمی بڵاوکراوە، توانیویەتی پلەی یەکەمی بەدەست بهێنێت، ئەندامی چەندین دەزگا و سەندیکا و ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسی و هونەری نووسەرانی کوردستانی و ئێراقی و عەرەبییە، تا ئێستاش زیاتر لە 30 پەرتووکی بەچاپ گەیاندووە.[1]
ڕۆژی 08-09-2011 لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 45,515 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!