لە شاری #سلێمانی#، باشووری کوردستان لەدایکبووە.
ماوەی شەش ساڵ ئەندام و کادری حزبی #کۆمۆنیستی کرێکاری#ی بووە.
لە ساڵی 1998 بەشداریی خولی دووەمی کادرانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کردووە.
جێگری سکرتێر وبەرپرسی لقی سلێمانی یەکێتی خوێندکار و لاوانی ئازاد بووە ساڵی 1999-2000.
لەحزبی کۆمۆنیستدا چەندان ئەرک وبەرپرسیاریی جیاجیای پێ سپێردراوە.
ساڵی 2004 -2007 سەرنووسەری ڕۆژنامەی (نێوەند) بووە.
لە ساڵی 2007ەوە تا ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی (نێوەند)ە.
نووسەر و چالاکێکی چەپڕەوە و ئێستا ئەندامی هیچ ڕێکخراو و پارتیێکی سیاسیی نییە.
[1]
ستیڤان ئەحمەد عەلی ناسراو بە (ستیڤان شەمزینی)
لە دایکبووی شاری سلێمانی باشووری کوردستان
نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی چەپڕەوە.
لە ساڵی 1996 دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی کردووە
-سەرنووسەری ڕۆژنامەی (دەروازە) بووە لە ساڵی 1998کە یەکەمین ڕۆژنامەی خوێندکاری چەپ و سەربەخۆ بووە
لە ساڵانی 1999 بۆ 2000 جێگری سکرتێری (یەکێتی خوێندکاران و لاوانی ئازاد) بووە کە ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چەپڕەو بووە.
ماوەی چوار ساڵ تا ساڵی 2000 پێشکەشکار و بێژەر بووە لە ڕادیۆی (حزبی کۆمونیست)
لە ساڵی 1999 لە دامەزراندنی (یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) وەک ئەندام بەشداریی کردووە
ئەندامانی فیدراسیۆنی جیهانی ڕۆژنامەنووسانە
ئەندامی کارای (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) و ماوەی 13 ساڵە ئەندامی (لقی سلێمانی) سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە
سەرۆکی (ڕێکخراوی کوردستان) بۆ مافی مرۆڤە
ئەندامی بۆردی کۆمەڵەی دۆستایەتی گەلانی چەوساوەی جیهانە لە قاهیرە
ماوەی حەوت ساڵ سەرنووسەری ڕۆژنامە و گۆڤاری (نێوەند) بووە لە ساڵانی 2004-2011
سەرنووسەری گۆڤاری (شەپول) بووە بۆ ماوەی سێ ساڵ لە 2011-2014
$بەرهەمە چاپکراوەکانی:$
1-دوور و نزیک، پەنچەرەیەک بۆ ڕوانین لە کۆمەڵگەی کوردی
2-کورد و تورک، لە ململانێی مێژووییەوە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش
3-داعش، لوتکەی تیرۆریزمی ئیسلامی
4-بە تیشکی ئەشقت ئەدرەوشێمەوە هەڵبەست
5-فلاشباک، لە دەفتەری بیرەوەریی ڕۆژانە 1997-2001 ئەزموون
6-دەستنووسێکی کۆنی عیشق هەڵبەست
7-تێڕوانینی سێیەم، ڕەهەندەکانی ژیان و سیاسەت لە جڤاتی کوردیدا
8-وتاری پۆپۆلیستی و خەونی بچووکی ڕۆشنبیرانی کورد
9-گەمەی شەیتان، خوێندنەوەیەکی گەمە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێویندا
10-قوتووی عەتار، مشتێک لە خەرواری وتارە ڕۆژنامەوانییەکانم 2004-2017، سێ بەرگە
11-تێکشکانی چەپ لە کوردستان، ئەزموونی کۆمۆنیستی کرێکاریی
12-وەرزە سەوزەکانی ئەوین هەڵبەست
13-خوشەویستی لە سەردەمی شێرپەنجەدا، چاپی یەکەم -2019، چاپی دووەم -2021
14-سۆناتاى خۆشەویستی هەڵبەست
15-دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
16-بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە هەڵبەست
17-خەندە گرینۆکەکان و مەراقنامەی پیاوێکی سووریالی دەقی ئەدەبی
18-هستریای وشە و حونجەی بێدەنگی تێکستی ئەدەبی
19-ڕۆڵی گۆران لە نوێکردنەوەی هەڵبەستی کوردیدا
20-تێزەکان لەبارەی کۆمۆنیزمی کرێکارییەوە
21-شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
22-کەناری ئەمبەری ڕاین کۆمەڵە دەق
23-شۆڕشەکەم دژی شێرپەنجە ئەزموون و ڕامان
$پەرتووکی کە ئامادەن بۆ چاپ$
1-بازاڕی گولفرۆشی شانۆنامه
2-مۆتەکە -ڕۆمان
3-گەردەلوول لەگەڵ خۆی دەمبات-دەقی کوورتی هەڵبەست
4-پڕۆژەی خەونێک دەقی ئەدەبی
5-نامەکانی ئەوین
6-دکتۆر عەزیز شەمزینی وەک چەپڕەوێک
7-قوتووی عەتار-بەرگی چوارەم
8-من نافذة الحرية -وتار بە زمانی عەرەبی
شیاوی باسە تێکڕای پەرتووکەکان لەسەر ئەرکی دارایی خۆی بە چاپ گەیاندووە
بەداخەوە ماوەی دوانزە ساڵی تەواوە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەکات و بەشی زۆری ئەم پەرتووکانەشی لە نەخۆشخانە ئامادەکردوون بۆ چاپ.
[2]