ساڵی 1314 هەتای لە شاری سەقز لە دایک بوە.
خوێندنی سەرەتایی وناوەندی لە مەدرەسەی شاپوور ودەبیرستانی شاپوور تەواوکردووە و دواتر لە شاری تاران لە دەبیرستانی نیزام مەرکز دیپلۆمی وەر گرتووە لە بەر ئەوەی کە لەگەڵ ڕۆحی هونەری ئەودا نیزامی بوون نەدەگونجا وازی لێهێناو بووە مامۆستای قوتابخانە هەر لە مەدرەسەی شاپووری سەقز.
دوای ماوەیەک لەوێوە چووە بانکی کەشاوەرزی و وەک مووچەخۆری بانکی لە شارەکانی پارێزگای کوردستان وەک مەریوان، بیجار، قوروە هەروەها بۆکان و دواتر سەقز هەتا لە ساڵی 1367هەتاوی دا خانەنشین کراوە
کاک موحسین سدیقی شارەزای ئامێری تار و سێ تار بوو دەنگیشی خۆش بوو بەردەوام لە کۆڕوکۆبوونەوەکانی ئەوکات دا هەوڵی زیندوو ڕاگرتنی بەرهەمە فولکلۆری یەکانی مۆسیقای دەدا لەو کەسانە بووە کە یەکەمجار گرامافۆنیان هێناوەتە شاری سەقز...ئەشق وعەلاقەی تایبەتیی بە حەل کردنی جەدوەل هەبوەبە تایبەت جەدوەلە عیلمیەکان.
کاک موحسین مال وشوێنی گوزەرانی هەمیشە ئاوەڵابوو بۆ میوانان و هۆگرانی مۆسیقا وبەستەو بەیت وباوی فولکلۆڕی کوردی کە بۆ ئەم مەبەستە گەلێ زانا و مامۆستا ی بە ناوبانگ سەردانی کاک موحسین سدیقی یان کردووە.
بە داخەوە ئەم گەنجینە زێڕینەی دەڤەری سەقز ڕۆژی 4 ی ڕێبەندانی ساڵی 1373 هەتاوی لە شاری سەقز کۆچی دوایی دەکات پەڕتووکێکی بە ناوی سەقز لە گوزەری زەمان دا لە دوا بە جێماوە کە دواتر لەسەر زەحمەتی زۆری بنەماڵەکەی بە تایبەت بێهجەت ئەخەوان ی هاوەسەری کاک موحسین لە شاری تاران چاپ کراوە.لەم دوایانەیشدا بەڕێز کاک پەپوو سدیقی بەشێک لە ژیان وبەسەرهاتی بەنرخی کاک موحسینی کۆ کردووە وەتەوە بە ناوی یادوبیرەوەرییەکانی ئوستاد موحسین سدیقی کە وەک پەڕتووکێکی بە کەڵک بڕیارە بێتە بازاڕی پەڕتووکەوە وپەڕتووکخانەی کوردەواری پێ دەوڵەمەند ببێت.